Ramal Mahmood
04 ئادار 2017•نوێکردنەوە: 05 ئادار 2017
فەرمانڕەوای پێشووی ویلایەتی کالیفۆرنیا ئارنۆڵد شوایزنگەر رایگەیاند، بەهۆی ئەوەی ئامادەکاری سەرەکی بووەتە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترەمپ واز لە بەرنامەی تەلەڤزیۆنی "Celebrity Apprentice" دەهینێت.
ئەم بەرنامەیە کە لە کەناڵی NBC پەخش دەکرێت، لەبری ترەمپ شوایزنگەر پێشکەشی دەکات، بە قسەی گۆڤاری فیلمی ئینگلیزی Empire بێت، وەرزی نوێی بەرنامەی "Celebrity Apprentice" دەست پێناکات.
شوایزنگەر کە دوو خول فەرمانڕەوای ویلایەتی کالیفۆرنیا بووە لەسەر لیستی پارتی کۆماری، رایگەیاندووە بەهۆی پەیوەندی ترەمپ لەگەڵ بەرنامەکە بڕیاری داوە واز لە بەرنامەکە بهێنێت.
ناوبراو ئاماژەی بەوە داوە کە بەرنامەکە "لە راستیدا دەرفەتێکی باش بووە. بەڵام نایانەوێت لەم هەلومەرجەدا جارێکی دیکە ئامادەی بکاتەوە. لەبەرئەوەی تاکو ئێستا ترەمپ وەک ئامادەکاری سەرەکی بەرنامەکە پەیوەندی بە بەرنامەکەوە ماوە، نیوەی هاووڵاتییان کە زانیوویانە پارەی وەرگرتووە دەستیان کردووە بە بایکۆتکردنی بەرنامەکە".