Sinan Doruk,Erdem Yağmur
25 تشرینی دووەم 2024•نوێکردنەوە: 26 تشرینی دووەم 2024
قەهرەمانمەڕەش - AA
لە قەزای گۆکسونی سەربە پارێزگای قەهرەمانمەڕەش، بووک و زاوایەک لە دوای ١١ کاتژمێر لە گیرخواردنیان بەهۆی بەفرەوە، ڕزگارکران.
بووک و زاوا و خێزانەکەیان کە لە قەزای سوروچی شانڵیئورفاوە بەرەو کرککالە دەچوون، بەهۆی بوونی بەفرێکی زۆر و تەمەوە لەسەر ڕێگای قەهرەمانمەڕەش-قەیسەری گیریان خوارد.
بووک و زاوا و خێزانەکەیان کە دوای ١١ کاتژمێر گیرخواردنیان لە ناوچەکە لەلایەن تیمەکانی ئافادەوە ڕزگار کران، گواسترانەوە بۆ ناوەندی کەلتووری شارەوانی گۆکسون.
سەرۆکی شارەوانی گۆکسون، سەلیم جوجە لە ناوەندی کەلتووری شارەوانی پێشوازی لە بووک و زاواکە کرد.
هاوکات بووک و زاواکە سوپاسی سەرۆکی شارەوانی و بەرپرسانیان کرد کە بەدەمیانەوە چوون و ڕزگاریان کردوون، باسیشیان لەوە کرد کە بەهۆی بەفرەوە ڕۆژێکی سەختیان بەڕێکردووە.