Özkan Beyer,Muhammet Ali Kemal
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 14 تشرینی دووەم 2017
عەنتاب - AA
دوو کارمەندی شارەوانی عەنتاب، کە کاریان لێخوڕینی ترامە، لەسەر هێڵە ئاسنینەکان مارەیان بڕدرا.
مارەی هەریەک لە عیسا گوموش و بەتول ئاری، لە وێستگەی گازی ئوڵاشی ترامی عەنتاب، لە لایەن سەرۆکی شارەوانی شارەکە فاتمە شاهینەوە بڕدرا.
دوای ئەوەی کە مارەیان بڕدرا، ترامی سەر هێڵە ئاسنینەکە کە هاوشێوەی ئۆتۆمبێلی بوک گواستنەوە بە میزەڵان و قردێلە رازێنرابوویەوە، گەیشت و هەریەک لە عیسا و بەتول چوونە شوێنی شۆفێر و سەرۆکی شارەوانی، هاوکارانیان و رۆژنامەوانان، هەموو پێکەوە گشتێکیان بە ترامەکە کرد.
ئەو هاووڵاتییانەی کە ترامەکەیان بە قردێلە و میزەڵانەکانەوە بینی، سەرسامی خۆیان نیشاندا و دەستیان بە گرتنی وێنە و گرتەی ڤیدیۆی ئەو دوو هاوسەرە و ترامەکە دەکرد لە هەر وێستگەیەکدا.
بووکێ، بەتول گوموش لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەوانانی گوت هاوسەرگیرییکردن لەکارێکی رێکخراوی وەها قەشەنگدا بەختەوەری کردووم.