Muhammet Mutaf,Rewa Mahmut Hasan
12 تشرینی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 13 تشرینی دووەم 2017
ئاگری - AA
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو بە یاوەری فەرماندەی هێزی جەندرمە سەردانی پێگەکانی نزیک خاڵی سنووری گوربولاکی کرد لە شاری ئاگری و ژەمی بەیانی لەگەڵ سەربازەکاندا خوارد و دواتر سەردانی ناوچەیەکی کرد کە پێشتر ئۆپەراسیۆنەکانی تیادا ئەنجام درابوو.
سولەیمان سۆیڵو لە گوتەیەکیدا ئاماژەی بەوەدا کە توانیویانە گورزێکی گەورە لە تیرۆریستان بدەن و گوتی: "ئەوان چی تر لێرە توانایان نەماوە بژین، مەودای ژیانیان لێرە بەرتەسک کراوەتەوە و زیانێکی زۆریان بەرکەوتووە. بۆیە ناو بەناو دژی ئەمە بەرپەرچ دەدەنەوە، بەڵام ئێستا لە لایەک لە بەسلەر دەرەلەر و لەو لاش لە ماردین و زۆر ناوچەی تر برادەرانمان ئۆپەراسیۆن ئەنجام دەدەن.
وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەدا کە هێزە ئەمنییەکان رۆڵێکی سەرەکیان هەیە لە دەوڵەمەند بوون و گەشەکردنی وڵات و بەرەوپێشبردنی ئاسایش.
لە بارەی بەشداریکردن و چوونە ناو ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیشەوە سۆیلو گوتی: " ئێستا لەبارەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردا لە پێگەیەکی گرنگداین. لە تشرینی یەکەمەوە پێنج کەس چوونەتە ناو رێکخراوی تیرۆریستیەوە. واتە وەک پێشتر رێکخراوی تیرۆریستی ناتوانێت ئەندام پەیدا بکات. ئەمە ساڵانە دەگەیشتە هەزارو پێنجسەد تا دووهەزار لەمساڵدا ئەو ژمارەیە لە ١١ مانگدا تەنیا ١٠٦کەسە.
لە بەشێکی تری گوتەکانیدا وەزیری ناوخۆی تورکیا، سولەیمان سۆیڵو ئاماژەی بەوەدا کە ئەوان ئێستا لە بەهێزترین خاڵی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆردان کە ٤٠ سآڵی رابردوو بەردەوام بووە و هاوکات جەختی کردەوە کە هەنگاوی تری گرنگ دەنێن لەو بارەیەوە.