23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 23 ئاب 2016
سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مسعود بارزانی لەچوارچێوەی سەردانێكی فەرمیدا گەیشتە شاری ئەنقەرە و لەلایەن راوێژكاری وەزارەتی دەرەوەی توركیا، فەریدون سینیرلیئۆغڵو پێشوازی لێكرا.
پێشتریش ماڵپەڕی سەرۆكایەتی هەرێم بڵاوی كردبوویەوە کە سەرۆكی هەرێمی كوردستان، مەسعود بارزانی لە چوارچێوەی سەردانێكی فەرمی و لەسەر بانگهێشتی سەركۆماری توركیا بە یاوەریی شاندێك لەڕێگەی فڕۆكەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر بەرەو وڵاتی توركیا بەڕێ كەوت.
لەم سەردانەدا سەرۆك بارزانی لەگەڵ سەركۆماری توركیا و سەرۆكوەزیران و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە كۆدەبێتەوە. ئامانجی سەردانەكە تاوتوێكردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابوورییەكانی هەردوولا و دوا گۆڕانكاری و پێشهاتە سیاسییەكانی ناوچەكە دەبێت.
جێگەی ئاماژەپێكردنە لەم سەردانەدا سەرۆكی دیوانی سەرۆكایەتیی هەرێم، دكتۆر فواد حوسێن و گوتەبێژی حكوومەتی هەرێمی كوردستان، سەفین دزەیی یاوەری سەرۆك بارزانی دەبن.