Hemın Othman Mohammed
23 ئاب 2016•نوێکردنەوە: 26 ئاب 2016
به‌هۆی شه‌ڕو پێكدادانەکانی نێوان چەکدارانی رێكخراوی تیرۆریستیی داعش و سوپای سووریای ئازاد له ناوچه‌كانی نزیك سنووری توركیا، دوو گولـله هاوه‌ن کە لە سوویاوە ئاراستە کرابوون له شارۆچكه‌ی كاركامشی سه‌ربه پارێزگای عه‌نتاب كه‌وتنه خواره‌وه.
ماوه‌ی چه‌ند رۆژێكه شه‌ڕو پێكدادان له نێوان چەکدارانی داعش و سوپای سووریای ئازاد‌دا له شارۆچكه‌ی جه‌رابلوسی سه‌ربه پارێزگای حه‌له‌بی باکووری سووریا درێژەی هه‌یه. له چوارچێوه‌ی ئه‌و پێكدادانانهشدا سەرلەبهیانی ئه‌مڕۆ دوو گولـله هاوه‌ن كه له سووریاوه ئاراسته كرابوون له باخچه‌ی مزگه‌وتێكی گه‌ڕه‌كی كارشییاکای شارۆچکەی کارکامش كه‌وتنه خواره‌وه.به‌هۆی رووداوهکەوە هێڵه‌كانی كاره‌بای ناوچه‌كه زیانی به‌ركه‌وت، به‌ڵام هیچ زیانێكی گیانیی لێنه‌كه‌وته‌وه.
لەدوای رووداوهكهشەوە هێزه ئه‌منییه‌كان رێگەی چوون و هاتنیان بۆ گهڕهكهكە داخست و تیمه‌كانی فریاکەوتن و ئاگركوژێنه‌وه ره‌وانه‌ی ناوچه‌كه كران.
هاوكات له رێگه‌ی بڵندگۆكانی شاره‌وانییه‌وه داوا له هاووڵاتییانی ناوچه‌كه كرا له ماڵەکانیان نه‌یه‌نه ده‌ره‌وه.
تیمه‌كانی هۆبه‌ی لێكۆڵینه‌وه سه‌ر به به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی كاركامش، ناوچه‌كه‌یان خستنه ژێرچاودێریه‌وه.
هه‌رچه‌نده له‌و رووداوه‌دا هیچ زیانێكی گیانی و ماڵی نه‌كه‌وته‌وه، به‌ڵام هه‌ندی له هاووڵاتیان له كاتی كه‌تنه خواره‌وه‌ی گولـله هاوهنهكاندا ماڵ و حاڵیان جێهێشت و روویان له ماڵی كه‌سوكاریان كرد.
هاووڵاتیه‌ك به‌ناوی حاجی كاڵكان به رۆژنامه‌وانانی راگه‌یاند له‌و گولـله هاوه‌نانه ترساون كه له گهڕهكهكهیاندا كه‌وتوونەته خواره‌وه و گوتی: "له گه‌ڕه‌كی كارشییاكا دوو بۆمب كه‌وتنه خواره‌وه، ده‌ستبه‌جێ هێزەکانی پۆلیس رێ‌و شوێنیان گرته به‌ر، هه‌روه‌ها سوپای تورکیا به‌رپه‌رچیان دانه‌وه".
له به‌رامبه‌ر كه‌وتنه خواره‌وه‌ی گولـله هاوه‌نه‌كان له شارۆچكه‌ی كاركامش، یه‌كه سنوورییەکانی سه‌ر به سوپای توركیا بۆردومانی چه‌ند پێگەیەکی رێكخراوی تیرۆریستیی داعشیان كرد له جه‌رابلوس.
له‌م نێوه‌نده‌دا ئاستی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان لە ناوچه‌كه به‌رز كرانه‌وه و فه‌رمانده‌یی لیوای پێنجه‌می زرێپۆش لە عه‌نتاب، ژماره‌یه‌كی زۆر له تانك، ئۆتۆمبێلی گواستنه‌وه‌ی سه‌ربازان و چه‌كی قورسی ره‌وانه‌ی ئه‌و خاڵانه كرد كه پێشتر دیاریكرابوون.
له كاتێكدا هێزه ئه‌منییه‌كانی توركیا له نزیكه‌وه چاودێری جموجۆڵی ناو جه‌رابلوس ده‌كه‌ن، ژماره‌ی تیمە گەڕۆکەکانیشیان له سه‌ر سنوور زیادكردووه.