Rewa Mahmut Hasan
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
محەمەد و ساریە ئەردینە دوو گەنجی شاری عەنتاب، کە تازە هاوسەرگییریان کردووە، بەجلی بووک و زاواییەوە چوونە سەر سندووقەکانی دەنگدان.
محمەد ئەردینەی تازە زاوا ئاماژە بەوە دەکات بۆ لەمەودوا ئەو کاتە سەرنجراکێشە بۆ منداڵەکانیان باس دەکات. ئەو دەڵێت: "دەنگمان دا. لێرەوە دەچینە ئاهەنگەکەمان".
ساریە ئەردینەی تازە بووک، ئاماژە بەوە دەکات کە بەهۆی ئاهەنگی هاوسەرگیرییەوە زۆر دڵخۆشەو دەڵێت "هەستێکی سەیرە ئاهەنگ و هەڵبژاردن پێکەوە بکەیت. زۆر خۆشە، ئینشائەڵڵا دەنگدان بۆ وڵاتیشمان دەبێتە مایەی خێرو خۆشی".