Mazın Asad
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
پڕۆسەی دەنگدان بۆ گشتپرسی گۆڕانکاری دەستوور لە ٣٢ شاری تورکیا لە کاتژمێر ٤ی ئێوارە کۆتایی پێھات.
دەستەی باڵای ھەڵبژاردنی تورکیا لە شارەکانی رۆژھەڵاتی تورکیا پڕۆسەی دەنگدانی لە کاتژمێر ٧ی بەیانی تا ٤ی ئێوارە دیاری کردبوو.
بەم پێیەش، لە ھەریەک لە شارەکانی ئادیامان، ئاگری، ئارتڤین، بینگۆل، بەدلیس، دیاربەکر، ئەلعەزیز، ئەرزینجان، ئەرزەڕۆم، عەنتاب، گیرەسون، گوموشھانە، ھەکاری، کارس، مەڵاتیا، مەڕەش، ماردین، مووش، ئۆردو، ریزە، سیرت، سیڤاس، ترابزۆن، دێرسم، ئورفا، وان، بایبورت، باتمان، شرنەخ، ئاردەخان، ئیدر و کلیس پرۆسەی دەنگدان کاتژمێر ٧ی بەیانی دەستی پێکرد و کاتژمێر ٤ی ئێوارە کۆتایی پێھات.
پرۆسەی دەنگدان لە شارەکانی دیکە و دەروازەکانی سنوور لە کاتژمێر ٥ی ئێوارە کۆتایی پێدێت.