Muhammet Ali Kemal
03 شوبات 2017•نوێکردنەوە: 04 شوبات 2017
وەزیری دارایی تورکیا، ناجی ئاغباڵ سەبارەت بە تێچوونی خەمڵێنراوی ئەو گشتپرسییەی کە چاوەڕوان دەکرێت سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستوور ئەنجام بدرێت کە سیستەمی سەرۆکایەتی کۆماری لەخۆگرتووە، رایگەیاند: ''دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن، کارەکانی سەبارەت بە گشتپرسیی بەرێوەدەبات. بەپێی ئەو کارە سەرەتاییانەی تا ئێستا هاوڕێیانمان لەوبارەیەوە ئەنجامیانداوە، نزیکەی 190 ملیۆن لیرە لە بوودجەی حکوومەتی ناوەندیی لەچوارچێوەی خەرجییەکانی هەڵبژاردندا، بۆ ئەنجامدانی گشتپرسیی خەرج دەکرێت''.
ناجی ئاغباڵ بووە میوانی دێسکی سەرنووسەرانی ئاژانسی ئانادۆڵو و وەڵامی پرسیارەکانی پەیوەست بە بابەتەکانی رۆژەڤی دایەوە.
ئاغباڵ سەبارەت بە تێچوونی خەمڵێنراوی ئەو گشتپرسییەی کە چاوەڕوان دەکرێت سەبارەت بە هەموارکردنەوەی دەستوور ئەنجامبدرێت کە سیستمی سەرۆکایەتی کۆماری لەخۆگرتووە، رایگەیاند: ''دامەزراوەی باڵای هەڵبژاردن، کارەکانی سەبارەت بە گشتپرسیی بەرێوەدەبات. بەپێی ئەو کارە سەرەتاییانەی تا ئێستا هاوڕێیانمان لەوبارەیەوە ئەنجامیانداوە، نزیکەی 190 ملیۆن لیرە لە بوودجەی حکوومەتی ناوەندیی لەچوارچێوەی خەرجییەکانی هەڵبژاردندا، بۆ ئەنجامدانی گشتپرسیی خەرج دەکرێت. هیچ کێشەیەک لەئارادا نییە و هەموو ئامادەکارییەکانی پەیوەست بە گشتپرسیی درێژەیان هەیە''.