Mehmet Tosun,Hemın Othman Mohammed
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
ئه‌نقه‌ره - AA
سه‌باره‌ت به‌گۆڕینی ده‌ستوور كه له په‌رله‌مانی توركیا په‌سه‌ند كرا، سه‌رۆكی گشتیی مه‌هه‌په، ده‌وله‌ت باخچه‌لی رایگه‌یاند "مه‌هه‌په، ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌خلاقییه‌ی له په‌رله‌مان نیشانی‌دا، به‌هه‌مان هه‌ڵوێستی پێگه‌یشتوو و به‌رپرسیارێتییه‌وه له قۆناغی گشتپرسیدا بڕیاری گونجای ده‌بێت".
باخچه‌لی له راگه‌یه‌نراوێكدا ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه قۆناغی ده‌نگدان له‌سه‌ر پرۆژه یاسای گۆڕانكاری له ده‌ستووری كۆماری توركیادا كه له 18 مادده پێكهاتووه له 21ی كانوونی دووه‌مدا ته‌واوبووه.
دەولەت باخچه‌لی ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه په‌رله‌مانی توركیا قۆناغێكی كاریگه‌ر و چڕوپڕی تێپه‌ڕاندووه، په‌رله‌مانتاران به‌شه‌ره‌فه‌وه نوێنه‌رایه‌تی ئیراده‌ی میللیان كردووه و، شه‌و و رۆژ كاریان كردووه و به‌رپرسیارێتی سیاسیی و میللی سه‌رشانیان به‌جێگه‌یاندووه.
دەولەت باخچه‌لی باسی له‌وه كرد كه ئه‌و یاسایه‌ی سه‌باره‌ت به‌گۆڕانكاری ده‌ستوور له په‌رله‌مانی توركیا په‌سه‌ندكراوه دوای په‌سه‌ندكردنی له‌لایه‌ن سه‌ركۆماره‌وه به‌ڕێگه‌ی ریفراندۆم ده‌چێته به‌رده‌م گه‌ل و، گوتی: "وه‌ك هه‌میشه له‌مه‌ودواش خاوه‌نی سه‌روه‌ری به‌ڵێن و بڕیار گه‌لی توركه. گه‌له ئازیزه‌كه‌مان ئیراده‌ی خۆی به‌رامبه‌ر ئه‌و گۆڕانكارییه‌ی ده‌ستوور نیشان ده‌دات كه له په‌رله‌مان په‌سه‌ندكرا، بڕیار ده‌دات و هه‌موو لایه‌كیش په‌یوه‌ست ده‌بن پێوه‌ی. له‌و چوارچێوه‌یه‌شدا مه‌هه‌په، ئه‌و هه‌ڵوێسته ئه‌خلاقییه‌ی له په‌رله‌مان نیشانی دا، به‌هه‌مان هه‌ڵوێستی پێگه‌یشتوو و به‌رپرسیارێتییه‌وه له قۆناغی گشتپرسیدا بڕیاری گونجای ده‌بێت".