Abdullah Shukur
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
دارولسەلام
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە شاری داروسەلام لە تانزانیا.
ئەردۆغان بە فڕۆکەیەکی تایبەت گەیشتە فڕۆکەخانەی جولیاس نیارێرای شاری دارولسەلام و لە لایەن سەرۆکوەزیرانی تانزانیا، قاسم مەجالیوا و باڵیۆزی تورکیا لە داروسەلام یاسەمین ئەراڵپ و کارمەندانی باڵیۆزخانەکە پێشوازی کرا.
ئامینە ئەردۆغان ھاوسەری رەجەب تەیب ئەردۆغان و وەزیری دەرەوەی تورکیا، مەولود چاوشئۆغڵو و وەزیری ئابووری، نیھاد زەیبەکچی و وەزیری وزە و سەرچاوەکانی سرووشتی، بەرات ئاڵبایراک یاوەری سەرکۆماری تورکیا دەکەن.