Abdullah Shukur
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ
تەرمی بیلگەھان کارپات، ئەو کەسەی کە بە چەکی گڕھاوێژ (لاڤا) ھێرشی کردبووە سەر سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی لە شاری ئیستانبوڵ کە ئەندامی رێکخراوی تیرۆریستی DHKP-C یە، لە شاری تەکیرداغ دۆزرایەوە.
بەپێی ئەو زانیاریانەی کە وەرگیراون، لە چوارچێوەی لێکۆڵینەوەی تیمەکانی هۆبەی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر سەربە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی ئیستانبوڵ، ئەوەیان دیارخستووە کە بیلگەھان کارپات ھێرشەکەی سەر سەرۆکایەتی لقی ئاک پارتی لە شاری ئیستانبوڵ ئەنجامداوە.
بەم پێیەش ئۆپەراسیۆنێک بۆ دەستگیرکردنی لە شاری تەکیرداغ دەستی پێکرد.
راشگەیەنرا کە ناوبراو رووبەڕووی پۆلیس بووەتەوە و تەقەی کردووە و دوای ئەوە تەرمەکەی کەوتووەتە دەست پۆلیس.