Abdullah Shukur
22 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 23 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ – AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان گوتی: "بەڕێز ترەمپ چەندین روونکردنەوە دەدات و ئێمەش چاودێری ئەو روونکردنەوانە دەکەین. باس لە پرد و ھێڵی ئاسنین دەکات و دەڵێت ئێمە بیر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەینەوە. ئەم ھەڵوێستەی ترەمپ چی بەسەردێت؟ چونکە لە ئێستادا رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت. لە ئێستادا ھەندێک لێدوان (لێدوانەکانی ترەمپ) دەربارەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبیستین بەڵام شتانێکی ناخۆشن و بێزارکەرن. لەبەرئەوە پێویستە دابنیشین و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەمانە بکەین".
سەرکۆماری تورکیا لە چوارچێوەی گەشتەکەیدا بۆ ئەفریقا سەردانی وڵاتانی تانزانیا، مۆزەمبیق و ماداگاسکار دەکات و مۆزەمبیق دەکاتە یەکەم وێستگەی گەشتەکەی.
سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند "بەھێزترین وڵاتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتی یەکلاکەرەوە تورکیایە. وڵاتێک کە لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە دێت و بەڕاستی ھەڵەیەکی زۆر زۆر مێژوویی دەکات ئەگەر بڕیار بدات، پێموایە ئەمە بەڕاستی بۆ جیھان و مرۆڤایەتی کارێکی گونجاو نییە".
ئەردۆغان بەرلەوەی دەست بەگەشتەکەی بکات لە فڕۆکەخانەی ئەتاتورک چەند روونکردنەوەیەکی گرنگی بۆ رۆژنامەوان دا و باسی لە دەستبەکاربوونی دۆناڵد ترەمپ وەک سەرۆکی نوێی ئەمریکا و رۆژەڤەکانی ناوچەکە کرد.
ئەردۆغان گوتی: "بەڕێز ترەمپ چەندین روونکردنەوە دەدات و ئێمەش چاودێریی ئەو روونکردنەوانە دەکەین. باس لە پرد و ھێڵی ئاسنین دەکات و دەڵێت ئێمە بیر لە رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکەینەوە. ئەم ھەڵوێستەی ترەمپ چی بەسەردێت؟ چونکە لە ئێستادا رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەکوڵێت. لە ئێستادا ھەندێک شت دەربارەی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست دەبیستین بەڵام شتانێکی ناخۆشن و ناڕەحەتمان دەکەن. لەبەرئەوە پێویستە دانیشین و ھەڵسەنگاندن بۆ ئەمانە بکەین".
سەرکۆماری تورکیا درێژەی بەقسەکانی دا و گوتی: "ئێمە لەگەڵ رۆژھەڵاتی ناوەڕاست داین بەڕێزگرتن لە یەکپارچەیی خاکی وڵاتان. ھەرگیز بیر لە رۆژھەڵاتێکی ناوەڕاستی پارچە پارچە ناکەینەوە و بەڕاستی نازانین. ئەمە بەر لە ھەموو شتێک بێڕێزیکردنە بەخەڵکی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست. ئێمە وەکو تورکیا بەمجۆرە بیرۆکەیە ناڵێین باشە. لەبارەی ئەمەوە بەتایبەتی لەسەردانمدا بۆ لای بەڕێز ترەمپ کە ئێستا دیاری نەکراوە دەھێنمە بەرباس. ھاوڕێکانمان لە وەزارەتی دەرەوە لەبارەی ئەمەوە بەردەوامن لە کۆبوونەوە و ھەوڵەکانیان. لەم کۆبوونەوانە لە ئەلفەوە تاکو یێ لەگەڵ ئەوان تاوتوێ دەکەین و دانوستانی لەسەر دەکەین".
ئەردۆغان جەختیکردەوە کە بەھێزترین وڵاتی رۆژھەڵاتی ناوەڕاست و وڵاتی یەکلاکەرەوە تورکیایە و گوتی: "وڵاتێک کە لە دوور و نزیکەوە پەیوەندی بەڕۆژھەڵاتی ناوەڕاستەوە نییە دێت و بەڕاستی ھەڵەیەکی زۆر زۆر مێژوویی دەکات ئەگەر بڕیار بدات، پێموایە ئەمە بەڕاستی بۆ جیھان و مرۆڤایەتی کارێکی گونجاو نییە".
- " ئەمە گۆڕانکاریی سیستمە"
سەرکۆماری تورکیا، باسی لە گۆڕانکاریی سیستم کرد و گوتی: "بەتایبەتی بوونی سەرکۆمارێکی سەربە پارتێک دەبێتە جیاوازترین لایەنی بابەتەکە. لەپاڵ ئەوەشدا پێمان وایە پێویستە بڕیارێک بدرێت کە توانای تورکیا بۆ ئایندە زۆر زیاتر بەرزبکاتەوە. ھەرچەندە ئەگەر کەسانێک بڵێن رژێم ، پەیوەندیی بەوەوە نییە. ئەمە گۆڕانکاریی سیستمە".
لە درێژەی قسەکانیدا ئەردۆغان باسی لە گەشتەکەی و چالاکییەکانی فەتۆ لە وڵاتانی ئەفریقادا کرد.
ئەردۆغان گوتی: "ئەگەر لە تانزانیا یان مۆزەمبیق یاخود ھەر وڵاتیکی دیکەی ئەفریقا فەتۆ بەچڕی چالاکییەکانی ئەنجام بدات، خوا یار بێت لەگەڵ سەرۆکی ئەو وڵاتانە کۆدەبینەوە و تاوتوێی ئەم باسە دەکەین".
ھەر لەوبارەوە ئەردۆغان درێژەی بە قسەکانی دا و گوتی: "دۆستە ئەفریقاییەکانمان تادێت ھەستیارانەتر لە نیازخراپی و گوتە ھەڵخەڵەتینەرەکانی ئەم رێکخراوە تێدەگەن و دەیانناسن. شەوی ١٥ی تەمووز ئەم رێکخراوە لەکاتی تاوان گیرا. ئەم رەوە خوێنڕێژانە ئیدی ناتوانن پلانی ژێر پەردەیان لە ژێر ناوی 'دیالۆگ، خزمەت، پەروەردە و بازرگانی' بشارنەوە".