Mazın Asad
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 26 کانوونی دووەم 2017
دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان و سەرکۆماری ماداگاسکارە ھێری راجائۆناریمامپیانینا ھەردوو سەرکردە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانی ھاوبەشیان ساز کرد.
ئەردۆغان لە گوتەیەکیدا لەبارەی گۆڕانکاری دەستوو رایگەیاند: "لەکاتی گەڕانەوەم بۆ وڵات، رەنگە ئەنجامی کۆبوونەوەکان پەرلەمان لە سەرۆکایەتی پەرلەمانەوە بۆ سەرۆکایەتی کۆمار نێردرابێت. ئێمە بێ بەفیرۆدانی کات، ھەڵسەنگاندنی خۆمان دەکەین، چونکە لە ئێستادا داواکاریی گەل ئەمەیە و بۆیە دەستبەجێ بڕیارمان لەوبارەیەوە دەدەین".
سەرکۆماری تورکیا گوتیشی: "ئۆپۆزسیۆن پەیوەندییان بەدادگای دەستوورییەوە کردووە. لەوبارەوە مافی ئەوەمان نییە لێیان بپرسین بۆ کوێ دەچن، بەڵام لەگەڵ ئەمە راھاتووین. لە وڵاتەکەماندا عەقڵیەتی زۆر ھەیە کە راھاتووە لەسەر ئەوەی زوو زوو بچێتە دادگای دەستووری. ئومێدەوارم ساتێک زووتر دادگای دەستووری بڕیار لەسەر بابەتەکە دەدات. چونکە گەلەکەمان لە ئێستادا لە ئامادەکاری و جۆش و خرۆشی ئەو ھەنگاوانەدایە کە لەوبارەوە دەنرێت".
ئەردۆغان ئاماژەی بەوەش دا کە رێکخراوی فەتۆ لە ئێستادا لە ١٧٠ وڵاتدا چالاکی ئەنجام دەدات و گوتیشی: "بە دۆستەکانمان دەڵێین ئێمە رووبەڕووی کودەتایەک بووینەوە و ئێوەش رووبەڕووی کودەتا مەبنەوە".
لە لایەکی دیکەوە سەرکۆماری ماداگاسکارە ھێری راجائۆناریمامپیانینا لە گوتەیەکیدا رایگەیاند: "ئاگاداری دوا رووداوەکانی تورکیاین. گەلی مەلگاش لە لای گەلی تورکیایە و لەکاتی شەڕکردن لەگەڵ دوژمندا لاتان دەبین".
گوتیشی: "ئەگەر ئاشتی و ئاسایش لە جیھان نەبێت، ئەوا بەرەوپێشچووونی کۆمەڵایەتی و ئابووریش نابێت. لە پەیوەندییەکانماندا پەرە بە بنەمای بردندنەوەی بەرامبەر دەدەین. تورکیاش یەکێکە لە نموونەکانی جوانەکانی ئەمە".