Muhammet Ali Kemal
25 کانوونی دووەم 2017•نوێکردنەوە: 27 کانوونی دووەم 2017
ئیستانبوڵ- AA
دوای ئەوەی لەچوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکان لەهێرشەکەی شەوی سەری ساڵ بۆ سەر یانەیەکی شەوانە لەئیستانبوڵ، کەسێک بەناوی یاسر محەمەد رەدوان دەستگیرکرابوو، لەئەنجامی لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا دەرکەوت کە ناوبراو پۆستی دادوەر ''قازی'' لە ریزەکانی رێکخراوی تیرۆریستیی داعشدا هەبووە و لەلایەن دادگاوە بڕیاری دەستبەسەرکردنی بۆ دەرکرا.
یاسر محەمەد رەدوان کە پەیوست بە هێرشەکەی شەوی سەری ساڵی ناوچەی ئۆرتاکۆیی ئسیتانبوڵ بۆ سەر یانەیەکی شەوانە دەستگیرکرابوو، دوای ئەوەی لەلایەن داواکاری گشتیی بەشی تیرۆر و تاوانە رێکخراوەکان لە سەرۆکایەتی داواکاری گشتیی ئیستانبوڵ لێکۆڵینەوەی لەگەڵدا کرا، رەوانەی دادگای ئیستانبوڵ لەناوچەی چاغڵایان کرا.
داواکاری گشتیی داوایکردووە رەدوانی گومانلێکراو، بە تاوانەکانی ''ئەندامێتیی لەرێکخراوی تیرۆریستییدا'' و ''لەرێگەی توندوتیژی و زۆرملێ، ئەو شیرازەیە تێک بدات کە دەستووری تورکای دایناوە و شیرازەیەکی دیکە لەجێگەی دابنێت، یاخود رێگریی لەو رێککارانە بکات کە لە دەستووری تورکیادا هاتووە''، دەستبەسەر بکرێت.
گومانلێکراوەکە لە ریزەکانی داعشدا نازناوی ''معاویە''بووە و دوای لێکۆڵینەوەکان لەگەڵیدا دەرکەوتووە کە دادوەر ''قازی'' رێکخراوی تیرۆریستیی داعش بووە و پەیوەندی لەگەڵ گومانلێکراو عەبدولرەئوف سەرتین کە بەرپرسی خانوو و ماڵەکانی و عەبدولقادر ماشاریپۆڤ هەبووە کە هێرشەکەی شەوی سەری ساڵی ئیستانبوڵی ئەنجامدا.