Mazın Asad
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 18 نیسان 2017
ئیستانبوڵ - AA
١١ھەمین سەرکۆماری تورکیا، عەبدوڵڵا گول لە شاری ئیستانبوڵ بەشداریی کرد لە پرۆسەی گشتپرسی گۆڕانکاری دەستووری.
عەبدوڵڵا گول لەگەڵ ھاوسەرکەی ھایرولنیسا گول لە قوتابخانەی شەھید ئیسماعیل کەفال لە ناوچەی بەیکۆز لە ئیستانبوڵ دەنگی دا.
عەبدوڵڵا گول بەر لە دەنگدان ماوەیەک لەگەڵ ھاووڵاتییان گفتوگۆی کرد و دواتر بۆسەر سندووقی دەنگدان چوو و دەنگی خۆی دا.
دواتر لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان، گول رایگەیاند "لە دیموکراسیدا گفتوگۆ لەسەر پرسی گرنگ دەکرێت و دوای ئەوەی دێتە بەردەم گەل، دواجار قسەی گەل دەبێت. ئێستا پێویستە گوێبیستی دەنگی گەل بین و بە رێزەوە پێشوازی لێ بکەین. ئاواتەخوازم تورکیا ھەمیشە بۆ ئایندە بڕوانێت. ئایندەی تورکیا پرشنگدارە و ئینشائەڵڵا ھەموو شتێک باش دەبێت".
لە وەڵامی پرسیاری "ئایا رەنگی دەنگەکەتان چی بوو؟" گول گوتی: "لە کاتی کردنەوەی سندووقەکان دەردەکەوێت. بێگومان ھەموو کەسێک بژاردەیەکی ھەیە. ھەموو کەسێک ھات و ئەرکی ھاووڵاتیبوونی ئەنجام دا. وەک گشت تاکێکی گەل ئێمەش بۆ کابینەی دەنگدان ھاتین. ئێستا گشت ئەوانە کۆدەکرێتەوە و وەک دواقسەی گەل دەردەکەوێت".