Ramal Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 04 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان، رایگەیاند: "تورکیا بە وەسیەت نا بەڵکو گەل سەرکۆماری هەڵبژارد لە سەردەمی بەڕێز گول. هەڵبژاردنی سەرکۆمار راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە، لەسەردەمی سەرکۆماری بەڕێز گولەن بەگەرمی لەلایەن گەلەکەمانەوە پێشوازی لێکرا".
سەرکۆمار ئەردۆغان لەمیانی کردنەوەی "پەرتووکخانە و مۆزەخانەی سەردەمی سەرۆکایەتی کۆماری عەبدوڵڵا گول" لە کەمپی زانکۆی عەبدوڵڵا گول، ئاماژەی بەوە دا کە وردە وردە نەریتی مۆزەخانەی مێژووی سیاسیی لە تورکیا سەری هەڵداوە.
سەرکۆمار ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە هاوڕێیەتی نێوان خۆی و عەبدوڵڵا گول دەگەڕێتەوە بۆ شەستەکانی سەدەی رابردوو وە زۆر پێشتر لە دامەزراندنی ئاک پارتی.
ئەردۆغان ئاماژەی بەوە دا کە تورکیا لە سەردەمی سەرکۆماری گولدا ٢٠٠٧-٢٠١٤ گۆڕانکاری و وەرچەرخانی گرنگ هاتوونەتە دی. گوتی: "سوپاس بۆ خودا ئێمە لەنێوان سەرۆکایەتی کۆمار و سەرۆکایەتی وەزیران بە راوێژ و راگۆڕینەوە قۆناغێکی سەرکەوتوومان بڕی. چارەسەرکردنی کێشە سیاسیی، ئابووری و کۆمەڵایەتییەکانمان بەنەرم و نیانی بووە هۆی ئەوەی بەڕێزەوە لە هەوڵەکانی یەکتر بڕوانین. تورکیا بە وەسیەت نا بەڵکو گەل سەرکۆماری هەڵبژارد لە سەردەمی بەڕێز گول. هەڵبژاردنی سەرکۆمار راستەوخۆ لەلایەن گەلەوە، لە سەردەمی سەرکۆماری بەڕێز گول بەگەرمی لەلایەن گەلەکەمانەوە پێشوازی لێکرا. یەکێک لەو سیاسەتمەدار و دەوڵەتمەدارانەی لەم ساڵانەی دواییدا لە وڵاتەکەمان باش پێگەیشتووە بەڕێز عەبدوڵڵا گولە. لەو باوەڕە دام بە هەوڵ و خزمەتەکانی شوێنێکی تایبەتی کردووەتەوە لە دڵی ئەم گەلەدا".