Ramal Mahmood
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
ماڵاتیا
دوو سەرتاش لە ماڵاتیا هەر کەسێک بڕی ٢٥٠ دۆلار بە لیرە بگۆڕێتەوە و پسولەکەی ببات، بێبەرامبەر سەری بۆ چاک دەکەن.
بەمەبەستی پشتگیریکردنی داواکارییەکەی سەرکۆماری تورکیا، رەجەب تەیب ئەردۆغان و هاندانی هاووڵاتییان بۆ گۆڕینەوەی دۆلار بە لیرەی تورکی، هەردوو خاوەن هاوبەشی سەرتاشخانەیەک لە گەڕەکی سارای شاری ماڵاتیا حەسەن تورکئۆغڵو و ئوغور دیشچی، لەسەر شووشەی سەرتاشخانەکەیان نووسیوویانە 'هەر کەسێک بڕی ٢٥٠ دۆلار بە لیرە بگۆڕێتەوە و پسولەکەی بێنێت، بێبەرامبەر سەری بۆ چاک دەکەین'.
تورکئۆغڵو لە لێدوانێکیدا بۆ رۆژنامەوانان رایگەیاندووە کە لەو باوەڕەدایە وەک چۆن هاووڵاتییان لە کاتی هەوڵی کودەتاکە لەلایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتحوڵڵاچییەوە هاتنە سەرشەقامەکان و داکۆکیان لە گەل و وڵاتی خۆیان کرد، لەو دۆخەشدا پشتگیری دەوڵەت دەکەن. ئاماژەی بەوە دا کە متمانەی تەواو بە سەرکۆمار ئەردۆغان و سەرۆکوەزیران بینالی یڵدرم و وەزیرەکان دەکەن لە تێپەڕاندنی ئەم قۆناغەدا و گوتی: "داوا لە رای گشتی دەکەم بەوردی هەست بەمە بکەن، با هەڵوێستی نیشتمانپەروەری خۆیان نیشان بدەن. با دۆلار بە لیرە یان بە زێڕ بگۆڕنەوە. خوا یار بێت بەسەر ئەمەشدا زاڵ دەبین وەک چۆن هەوڵی کودەتاکە سەرکەوتوو نەبوو، ئەم قەیرانە داراییەش شکست پێدێنین".
لای خۆیەوە دیشچی گوتی: "پشتگیری هەڵمەتەکانی گۆڕینەوەی دۆلار بە لیرە و زێڕ دەکەین. بۆ ئەمە لەگەڵ هاوڕێکەم بیرمان کردەوە و ئەم بڕیارەمان دا".