Abdullah Shukur
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە
سەرکۆماری تورکیا رەجەب تەیب ئەردۆغان رایگەیاند کە ئەوانەی بە تانک و تۆپ نەیانتوانی تورکیا بڕوخێنن، ئێستا ھەوڵی ئەنجامدانی کودەتای ئابووری لە دژی تورکیا دەدەن. گوتیشی: "ئەم یاریانە سەرناکەوێت. لە بەرامبەر ئەمانەش ئێمەش یاری خۆمان ئەنجام دەدەین".
ئەردۆغان لە رێوڕەسمی کردنەوەی کۆمەڵە پڕۆژەیەک لە گۆڕەپانی جمھوریەتی شاری قایسەری وتارێکی پێشکەش کرد.
ئەردۆغان باسی لە بەرزبوونەوەی بەھای دۆلار لە بەرامبەر لیرەی تورکی کرد و گوتی: "پیلانی داگیرکردنی تورکیا لە لایەن رێکخراوی تیرۆریستی فەتۆ لە لایەن گەلەوە لەناو بردرا. ئەوانەی بە تانگ و تۆپ و فڕۆکە نەیانتوانی ئێمە بڕوخێنن، ئێستا چۆن دەتوانن بە کودەتای ئابووری ئێمە بڕوخێنن. لە شاری قەیسەرییەوە داوا لە گشت تورکیا دەکەم کە ئەوانەی کە دۆلار و یۆرۆیان ھەیە با بیگۆڕن بۆ زێر و لیرەی تورکی".
ئەردۆغان زیاتر گوتیشی: "پارەکانتان بگۆرن بۆ لیرەی تورکی، داوا لە گەلەکەم دەکەم لە ماوەی سێ تا چوار رۆژی داھاتوو پارەکانیان بۆ لیرەی تورکی بگۆڕن. ھاوکات ئێمە لەگەڵ رووسیا، چین و ئێرانیش ھەنگاوی باشمان ھاویشتووە بۆ ئەوەی بازرگانییەکانمان بە لیرەی تورکی ئەنجام بدەین".