Rewa Mahmut Hasan
05 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
ئەنقەرە - AA
سەرۆکوەزیرانی تورکیا، بینالی یڵدرم پێش کۆبوونەوەی لەگەڵ پەرلەمانتارنی فراکسیۆی ئاک پارتی لێدوانی بۆ رۆژنامەنووسان دا و باسی لە هەوڵەکان کرد بۆ گۆڕانکاری دەستووری و ئاماژەی بەوەدا کە هەنگاوی دیاریکراویان ناوە لەبارەی گۆڕانکاری سنووردار لە دەستووردا و لەئێستادا لە قۆناغی چاوخشاندنەوەن بە رەشنووسە نوێکەدا و گوتی: "برادەرانمان کارەکانی خۆیان دەکەن و راپۆرتی خۆیان دەدەنە ئێمە و بەڕێز باخچەلی".
یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە کۆبوونەوەی ئەمڕۆیان لەگەڵ پەرلەمانتارانی فراکسیۆنی ئاک پارتی لەسەر پرسی رەشنووسی نویی دەستوور دەبێت لەگەڵ پرسی یاسای بوودجە.
لەبارەی بەڕێوەچوونی کارەکانی لیژنەی گۆڕانکاری سنوورداری دەستووری یڵدرم گوتی: "هەنگاوی دیاریکراومان ناوە لەبارەی گۆڕانکاری سنووردار لە دەستووردا و لەئێستادا لە قۆناغی چاوخشاندنەوەن بە رەشنووسە نوێکەدا، برادەرانمان کارەکانی خۆیان دەکەن و راپۆرتی خۆیان دەدەنە ئێمە و بەڕێز باخچەلی، دواتر لەژێر رۆشنایی ئەو زانیاریانەی ئێمە پێیان دەدەین جارێکی تر چاوخشاندنەوە ئەنجام دەدەن".
لەبارەی گۆڕانکارییە دەستوورییەکە و سیستەمی نوێ کە ئایا لە ٢٠١٩دا یان لە ٢٠١٧دا دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە، یڵدرم ئاماژەی بەوەدا کە ئەو ناتوانێت کاتێکی دیاریکراو باس بکات بەڵام پلان هەیە لەم هەفتەیەدا رەشنووسی دەستووریی نوێ بدرێتە پەرلەمان.