Ekip,Hemın Othman Mohammed
04 کانوونی یەکەم 2016•نوێکردنەوە: 05 کانوونی یەکەم 2016
قه‌یسه‌ری - AA
سه‌رۆكوه‌زیرانی توركیا، بینالی یڵدرم له قه‌یسه‌ری به‌شداری كرد له كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه و كتێبخانه‌ی عه‌بدوڵڵا گول له ناو حه‌ره‌می زانكۆی عه‌بدوڵڵا گول.
له گوتاری كردنه‌وه‌ی مه‌ڕاسیمه‌كه‌دا، یڵدرم خۆشحاڵی خۆی نیشان دا به به‌شداری كردنی له‌و مه‌ڕاسیمه‌دا و، باسی له‌وه كرد كه كردنه‌وه‌ی مۆزه‌خانه و كتێبخانه‌كه له كه‌مپی كارگه‌ی سومهربانك قه‌یسه‌ری بێز كه هاوكارێكی زۆره له‌وه‌ی قه‌یسه‌ری ببێته شاری پیشه‌سازی و بازرگانیی گرنگییه‌كی زۆری هه‌یه.
یڵدرم ئاماژه‌ی به‌وه كرد كه كارگه‌كه یه‌كێكه له دامه‌زراوه سه‌ره‌كییه‌كانی كۆماری و، ساڵانیك خزمه‌تی گه‌شه‌پێدان و پیشه‌سازی توركیای كردووه، ئه‌مڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی دیكه خزمه‌ت به گه‌ل ده‌كات و، گوتی: "ئه‌و دۆخه نیشانده‌ری به‌رده‌وامیی دامه‌زراوه‌كانی كۆمارییه. ئه‌و تێگه‌یشتنی خزمه‌تكردنه به‌رده‌وامه، له ئاك پارتیدا ده‌بینرێت كه شانازی ده‌كه‌م ئه‌ندامیكی ئه‌و پارته‌م. ئه‌وه‌تا ئێستا به‌ڕێز سهركۆمار و رابه‌رمان ره‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆغان لێره‌یه، به‌ڕیز عه‌بدوڵڵا گوڵ لێره‌یه، كه له‌یه‌ك رۆژه‌وه له‌گه‌ڵ به‌ڕێزیاندایه و هاوڕێیه‌تی و، له ده‌سه‌لاتی بزووتنه‌وه‌ی ئاك پارتیدا پۆستی سه‌رۆكوه‌زیران و سه‌ركۆماری وه‌رگرتووه، هه‌موو هاوڕێیانی دیكه‌مان لێره‌ن. هه‌موو ئه‌و هاوڕێیانه‌مان لێره‌ن كه له قه‌یسه‌ری ده‌ستیان به بزووتنه‌وه‌ی ئاك پارتی كرد. هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه‌ین، لێره‌ین، هه‌ر وه‌ك یه‌كه‌م رۆژ ئه‌مڕۆش هه‌ر له پاڵ یه‌كین، هه‌میشه به‌یه‌كه‌وه‌ین".
بینالی یڵدرم، گوته‌یه‌كی ئه‌ردۆغانی وهبیرهینایهكهوه كه گوتبووی "ئاك پارتی بزووتنه‌وه‌یه‌كی وه‌فایه" و ، گوتی: "ئه‌وه‌تا ئه‌م وێنه‌یه‌ی ئێره ئه‌و گوته‌یه‌ی پشتڕاست كردووه‌ته‌وه. سوپاس بۆ خوا. خوا یه‌كێتیی، به‌یه‌كه‌وه بوون و برایه‌تیمان بۆ هه‌میشه بهێڵێت".