Rewa Mahmut Hasan
16 نیسان 2017•نوێکردنەوە: 16 نیسان 2017
ئەنقەرە - AA
هەریەک لە پەرلەمانتارانی هەدەپە، عوسمان بایدەمیر و سری سورەییا ئۆندەر و ئەرتوغرول کورکچو ئۆندەر دەنگیان دا.
بەیانی ئەمڕۆ، گوتەبێژ و پەرلەمانتاری هەدەپە، عوسمان بایدەمیر لە خوێندنگەی قزلباغ دەنگی خۆی دا.
بایدەمیر لەدوای دەنگدانی، لێدوانێکی کورتی بۆ رۆژنامەنووسان دا و هیوای خواست کە گشتپرسیەکە ببێتە هۆکاری کردنەوەی دەرگایەکی تر و گوتی: "ئاواتەخوازین کە لە رێگەی ئەنجامەکەیەوە، دیموکراسی و ئازادی بیباتەوە. دەرگایەک بکرێتەوە بە رووی ئاشتیدا. هیوادارین ئەو ئیرادەیەی کە ئەمڕۆ دەچێتە سەر سندووق هەر ئەوەش دەربچێت".
عوسمان بایدەمیر لە درێژەی قسەکانیدا هیوای خواست کە چیتر ناخۆشی و پێکدادان روونەدات و گوتی: "ئەم وڵاتە پێویستی بەوەیە کە پەڕەیەکی نوێ هەڵبدرێتەوە تێیدا. ئەمڕۆ چوونە سەر سندووق چەندە گرنگ بێت. پاراستنی ئەو ئیرادەیەی دەچێتە ناو سندووقەکە هێندە گرنگە. لە ئێستاوە دەستخۆشی لەوانە دەکەم کە بەشداربوون و هاوکاری هەڵمەتی دەنگی نەخێریان کرد. ئینشائەڵڵا ئێوارە خۆشحاڵیەکی زۆر دەبینین، بەڵام نابێت ئەو خۆشیە بۆ یەک زەڕە دراوسێکانمان بێزار بکات".