ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی تورکیا لە پاڵەوانییەتی جیھانی FIVB ٢٠٢٥دا میدالیای زیوی بەدەستھێنا
ھەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی تورکیا، لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی جیھانی FIVB ٢٠٢٥دا، بە ئەنجامی ٣-٢ بە ئیتاڵیا دۆڕا و میدالیای زیوی لە بەدەستھێنا.
Banghok
بانگۆک - AA
هەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی تورکیا، لە یاریی کۆتایی پاڵەوانێتی جیهانی ڕووبەڕووی هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بووەوە و بە ئەنجامی ٣-٢ یارییەکەی دۆڕاند.
یارییەکە ڕکابەرییەکی توندی بەخۆوەبینی و، هەردوو هەڵبژاردە ئاستێکی بەرزیان پێشکەش کرد، بەڵام لە کۆتاییدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا سەرکەوتنی بەدەستهێنا.
%2FAA-39046997.jpg)
یاریزانی هەڵبژاردەی تورکیا، مەلیسا ڤارگاس، بە تۆمارکردنی ٣٣ خاڵ بووە گۆڵکاری یارییەکە، کاپتن ئەدا ئەردەم دوندار ١٩ خاڵ و ئەبرار کاراکورت ١٢ خاڵیان بۆ هەڵبژاردەکەیان تۆمارکرد.
سەرەڕای هەوڵەکان هەڵبژاردەی تۆپی بالەی خانمانی تورکیا نەیتوانی سەرکەوتن بەدەستبهێنێت و لە کۆتاییدا میدالیای زیوی بەدەستهێنا، کە یەکەمجارە لە مێژووی خۆیدا میدالیای زیو لە پاڵەوانێتی جیهانیدا بەدەستبهێنن.
%2FAA-39046991.jpg)
بەمەبەستی پشتیوانی کردن لە هەڵبژاردەکەیان، وەزیری وەرزش و لاوانی تورکیا، عوسمان ئاشکن باک و باڵیۆزی تورکیا لە بانگکۆک، ژولیدە کایهان لە هۆڵی یاریەکەدا ئامادەبوون.
%2FAA-39046891.jpg)
