نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ شاندێکی پزیشکانی ئەمریکا کۆبووەوە
- سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی لە شاندێکی رێکخراوی GSMSGی ئەمریکی کرد کە لە ژمارەیەک پزیشکی پسپۆڕ و نەشتەرگەر پێکھاتبوو.
Arbil
هەولێر- AA
سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی ھەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی پێشوازی کرد لە شاندێکی رێکخراوی GSMSGی ئەمریکی کە لە ژمارەیەک پزیشکی پسپۆڕ و نەشتەرگەر پێکھاتبوو، ماوەی ھەفتەیەکە لە کەمپەکانی ئاوارە و پەنابەران خزمەتگوزاریی تەندروستی بە شێوەیەکی خۆبەخش پێشکەش دەکەن.
ماڵپەڕی فەرمیی حکوومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، شاندەکە پوختەیەکی کار و پڕۆژەکەیان لە ھەرێمی کوردستان خستووەتەڕوو و رۆڵی خەڵکی کوردستانیان لە رووبەڕووبوونەوەی داعش و حەواندنەوەی ژمارەیەکی زۆری ئاوارە و پەنابەران و ئارامی و پێکەوەژیان بە جێگای رێز و پێزانین قبووڵ کردووە، بۆیە بە چاکیانزانیووە بێن لە بواری پزیشکیدا خزمەت پێشکەش بکەن.
لەبەرامبەردا، سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان، نێچیرڤان بارزانی وێرای دەستخۆشی بۆ کاری مرۆییان، سوپاسی شاندەکەی کردووە و ھیوای خواستووە لە کارەکانیان بەردەوام بن و پشتگیریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستانی بۆ پرۆژەکانیان دووپاتکردووەتەوە.