دوایین تەرمی شەهیدانی نێو ئەو فڕۆکەیە دۆزرایەوە کە لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا کەوتەخوارەوە
Ankara
ئەنقەرە - AA
وەزارەتی بەرگریی تورکیا، دۆزینەوەی دوایین تەرمی شەهیدانی ئەو فڕۆکە بارھەڵگرە سەربازییەی ڕاگەیاند، کە لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا کەوتەخوارەوە.
لەو بارەیەوە وەزارەتی بەرگریی تورکیا ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە، کە تیایدا هاتووە: "لە ئەنجامی کارەکانی گەڕان لە شوێنی کەوتنەخوارەوەی فڕۆکە بارهەڵگرە سەربازییەکە لە سنووری ئازەربایجان-جۆرجیا، تەرمی بیستهەمین شەهیدی ئازیزمان دۆزرایەوە".
