دوزجە
فێستیڤاڵی نێودەوڵەتی یۆگا کە لە لایەن یەکێتیی یۆگای نێودەوڵەتی و ئەکادیمییەکانی یۆگاوە رێکخرابوو، کۆتاییهات.
سەرۆکی یەکێتیی یۆگای نێودەوڵەتی عاکیف مەناف لە لێدوانێکدا بۆ ئاژاسنی ئانادۆڵو ئاماژەی بەوەکرد کە فێستیڤاڵەکە لەناو باخچەی ئۆتێلێکدا لە شارۆچکەی ئاکچاکۆجا بە بەشداری هەوادارانی وەرزشی یۆگا بەڕێوەچووە.
مەناف باسی لەوەکرد کە لە فێستیڤاڵەکەدا تەکنیکی ئەنجامدانی یۆگا لەسەر کەناری دەریایان فێری بەشداربووان کردووە و گوتی: "یۆگا، بەشێکی زۆر قوڵی زانستە، تەنیا پێویستی بە ئەنجامدان نییە، بەڵکو چەندین تەکنیک بەکاردێنین کە بۆ تەندروستی بەسوودە. کاتێک خەڵک ئەم وەرزشە دەکەن تەندروستییان بەرەو باشتر دەچێ و دواتریش دڵخۆش دەبن، فێستیڤاڵەکەمان زۆر سەرکەوتووانە بەڕێوەچوو و بەشداربووانیش زۆر دڵخۆشن."
مەناف ئەوەی خستەڕوو کە بەو فێستیڤاڵە بەخێرهاتنیان لە وەرزی پایز کردووە.
مەناف لە باسی وەرزشی یۆگادا ئاماژە بەوەکرد کە بەهۆی ئەو وەرزشەوە کەسانی تەندروست دەخەنە ناو کۆمەڵگەوە و لە باسی ئامانجی فێستیڤاڵەکەشدا، مەناف ئاماژەی بەوەکرد کە لە دوای گەڕانەوەیان لە فێستیڤاڵەکە، کەسانی سەرکەوتوویان لێ دەردەچێ.