ئیستەنبوڵ
گۆرانیبێژی بەناوبانگ لەیدی گاگا لە چوارچێوەی كۆنسێرتەكانی بۆ وڵاتان "Lady Gaga's artRAVE: the ARTPOP Ball" لە یاریگای زانكۆی تەكنیكی ئیستەنبوڵ (İTÜ) كۆنسێرتێكی ئەنجامدا.
لەیدی گاگا لە چوارچێوەی گەشتی كۆنسێرتەكەی بۆ توركیا، لەگەڵ 21 بارھەڵگری گەورە كە تیایدا پێداویستییەكانی وەك جلوبەرگ و ئامێرەكان و كۆمەڵێك كەڵوپەل ھتد.. هەبوون و هەروەها گروپەكەی كە بڕیتین لە 144 كەس، گەیشتە ئیستەنبوڵ.
جەماوەرانی لەیدی گاگا بە مەبەستی بەشداربوونییان لە كۆنسێرتەكە كە بڕیاربوو سەعات 9ی ئێوارە دەست پێبكات لە نیوەڕۆوە لە شوێنی كۆنسێرتەكە ئامادەبوون و بە نزیكبوونەوەی كاتی كۆنسێرت یارگاكە پڕبوو لە ھەوادارانی ئەو خانمە گۆرانی بێژە.
لەیدی گاگا لە كاتی دیاریكراو دەستی بە كۆنسێرت كرد و بە زمانی توركی سڵاوی لە جەماوەرە كرد و گوتی" "ئیستەنبوڵ، ئێوەم خۆشدەوێی"
لەیدی گاگا ھەر لە 30 چركەدا جارێك، جلوبەرگەكەی دەگۆڕی و بەردەوام دەبوو لە گۆرانی گوتن. لە ماوەی كۆنسێرتەكەدا 10 جار جلوبەرگەكانی گۆڕی. بۆ ئەم مەبەستە 14 دانە كەوەنتەری لەگەڵ خۆی ھێنابوو كە جلوبەرگە رەنگاوڕەنگاكانی تێدابوو. لە كۆنسێرتەكەدا گۆرانییەكانی وەك "Alejandro, Bad Romance, Poker Face, Born This Way" چری و دواگۆرانیی ئەلبومەكەی بە ناوی"G.U.Y" پێشكەش بە ھەوادارانی كرد.
لەیدی گاگا، لە نێوان گۆرانییەكانیدا بە لایەنگرانی دەگوت: "بۆ ئەوەی وەپێكەنینتان بخەم،لێرەین" و گوتی: "شەوێكی پڕ لە ھونەرمان بەسەربرد."
گۆرانیبێژە ئەمریكییەكە بە ستایشەوە باسی جەماوەرە ھاوڕەگەزخوازەكانی كرد كە بەشداری لە كۆنسێرتەكە بوون، و گوتی: "من هەموو دونیا گەڕام، باوەڕبكەن ھاورەگەزخوازی زۆر زەحمەتە. بەڵام ئێوە شەرم لە خۆتان مەكەن و شانازی بە خۆتان بكەن. چونكە خوا ھەموتانی خۆشدەوێ."
لەیدی گاگا نزیكەی دوو كاتژمێر لە سەر سەكۆ ماوە و بە گوتنەوەی گۆرانی "Bad Romance" لە بەرامبەر جەماوەرەكەی جلەكانی دەرهێنا و جلی تازەی لەبەركرد.
گۆرانیبێژە بەناوبانگەكە لە كاتی گۆرانی گوتندا، نامەیەكی خوێندەوە كە لەلایەن لایەنگرێكی بە ناوی "جان" بۆ ناردرابوو، و گوتی: "دەمەوێ یەكتر بناسین". ھەروەھا لە ناو جەماوەراكانیدا بانگی ژنێكی ئێرانی كرد و پێكەوە گۆرانییان گوت.
لەیدی گاگا، لە چوارچێوەی توورەكەیدا، بۆ یەكەم ئەڵقەكەی لە ئیستەنبوڵ بوو، لەگەڵ 14 سەماكار و پێنج گروپ كۆنسێرەتەكی ئەنجامدا. ھەروەھا لەچوارچێوەی توورەكەی ئەورووپادا، لە 68 شار كۆنسێرت ئەنجام دەدا.