هه‌كاری
كۆنسێرتیك له شارۆچكه‌ی چه‌لێی سه‌ر به پارێزگای هه‌كاری به مه‌به‌ستی یارمه‌تیدانی ئاواره ئێزیدیه‌كان ئه‌نجامدرا.
ئه‌م كۆنسێرته بووه مایه‌ی سه‌رنجی خه‌ڵكی ناوچه‌كه و بڕیاریش وایه داهاته‌كه‌ی ببه‌خشرێته ئاواره ئێزیدیه‌كان.
به‌هۆی هێرشی چه‌كدارانی رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی له عێراق و شام داعش بۆ سه‌ر چه‌ند ناوچه‌یه‌كی ئێزیدینشین و كۆنترۆڵكردنیا، ژماره‌یه‌كی زۆری خه‌ڵكی ئێزدی ئاواره‌ی توركیا بوون و له‌ناو كه‌مپه‌كان جێگیركران.