Zana Natık Kerem
21 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 22 تەمووز 2019
ئیسلام ئاباد ــ AA
لە ئاکامی پەلامارێکی چەکداری بۆسەر بنکەیەکی پۆلیس لە باکووری رۆژئاوای پاکستان، ١٦ پۆلیس کوژران و برینداربوون.
پۆلیسی پاکستان لەبارەی پەلامارەکە روونکردنەوەی داوە و رایگەیاندووە، ژمارەیەک چەکدار پەلاماری بنکەیەکی پۆلیسیانداوە لە باکووری رۆژئاوای وڵات و لە ئاکامدا، شەش پۆلیس کوژراون و ١٠ی دیکەش برینداربوون.
لە لایەکی دیکەوە ئاژانسی ھەواڵیی ئەسۆشەیتتد پرێس بڵاویکردەوە، ئەفسەری پۆلیس لە شارۆچکەی ئیسماعیل خان سەربە ھەرێمی خەیبەر باکووری رۆژئاوای پاکستان، سالم خان رایگەیاندووە، سەرەتا چەکدارەکان پەلاماری بنکەکەیان داوە لە شارۆچکەکە و بەھۆیەوە دوو پۆلیس کوژراون و دواتر پەلاماری نەخۆشخانەی شارۆچکەکەیان داوە و لە ئاکامدا، چوار پۆلیسی دیکە کوژراون و ١٠ی دیکەش برینداربوون.
لای خۆیەوە بزووتنەوەی تاڵیبان بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی پەلامارەکەدا، راگەیاند.