حكوومه‌تی به‌ریتانیا داوای له كه‌شتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی كرد له گه‌رووی هورمز دووربن
- دوای ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری وڵاته‌كه‌یدا گرت، به‌ریتانیا داوایكرد كه‌شتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان له نزیكبوونه‌وه له گه‌رووی هورمز به‌دوور بگرن.
Greater London
له‌نده‌ن - AA
دوای ئه‌وه‌ی كه ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر كه‌شتییه‌كی نه‌وتهه‌ڵگری وڵاته‌كه‌یدا گرت، به‌ریتانیا داوایكرد كه‌شتییه‌كانی وڵاته‌كه‌ی خۆیان له نزیكبوونه‌وه له گه‌رووی هورمز به‌دوور بگرن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی كه له میدیای لۆكاڵییدا بڵاوكراونه‌ته‌وه، كاربه‌ده‌ستێكی حكوومه‌تی بەریتانیا رایگه‌یاندووه، "ئامۆژگاریی گواستنه‌وه‌ی ده‌ریایی به‌ریتانیمان كردووه كه بۆ ماوه‌یه‌ك له ناوچه‌كه دوور بكه‌ونه‌وه" و جه‌ختی له‌وه‌شكردووه‌ته‌وه كه بڕیاره‌كه له كۆبوونه‌وه‌ی به‌په‌له‌ی كابینه‌ی حكوومه‌تدا دراوه.
هاوكات سه‌رۆكی لیژنه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی عه‌وام، تۆم ته‌گێندهات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كرد په‌نابردنه به‌ر ئۆپه‌راسیۆنی سه‌ربازیی له‌پێناو ئازادكردنی كه‌شتییه نه‌وتهه‌ڵگره به‌ریتانییه‌كه، بژارده‌یه‌كی باش نابێت.
تۆم ته‌گێندهات له لێدوانێكدا بۆ بی بی سی، باسی له‌وه‌كردووه بژارده‌ی سه‌ربازیی "زۆر بێعه‌قڵانه" ده‌بێت و ئه‌وه‌ی وه‌بیرهێنایه‌وه كه كه‌شتییه‌كه بۆ به‌نده‌ری سه‌ربازیی به‌نده‌ر عه‌باس كه به‌شێوه‌یه‌كی باش ده‌پارێزرێت، براوه.
ته‌گێندهات سه‌رنجی خستووه‌ته سه‌ر گرنگیی درێژه‌دان به كۆبوونه‌وه‌كان و باسی له‌وه‌كرد ناردنه‌وه‌ی باڵیۆزی ئێران له له‌نده‌ن، سوودی نابێت.
دوێنێ هەینی له گه‌رووی هورمز، ئێران ده‌ستی به‌سه‌ر دوو كه‌شتی نه‌وتهه‌ڵگردا گرتبوو، كه یه‌كێكیان به‌ریتانی و ئه‌وی دیكه‌یان لیبریی بوو. میدیای به‌ریتانیا بڵاویكردبوویه‌وه كه كه‌شتییه لیبرییه‌كه له‌لایه‌ن به‌ریتانییه‌كانه‌وه كاری پێده‌كرێت.
بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن