جيهان

فەڕەنسا و ئەڵمانیا بانگەوازێک ئاراستەی ئێران دەکەن

- فەڕەنسا و ئەڵمانیا بانگەوازێکیان ئاراستەی ئێران کرد و تیادا داویان کردووە، کەشتییە نەوتھەڵگرە دەستبەسەرکراوەکەی بەریتانیا لە گەرووی ھورموز ئازاد بکات.

Zana Natık Kerem  | 20.07.2019 - نوێکردنەوە : 21.07.2019
فەڕەنسا و ئەڵمانیا بانگەوازێک ئاراستەی ئێران دەکەن

Istanbul

ئیستانبوڵ ــ AA

فەڕەنسا و ئەڵمانیا بانگەوازێکیان ئاراستەی ئێران کرد و تیادا داویان کردووە، کەشتییە نەوتھەڵگرە دەستبەسەرکراوەکەی بەریتانیا لە گەرووی ھورموز ئازاد بکات.

دەنگۆی ئەوە بڵاوبووەتەوە کە لە دوێنێ ھەینیەوە سوپای پاسدارانی ئێران لە گەرووی ھورمز کەشتیی نەوتھەڵگری Stena Imperoی دەست بەسەرکردووە کە ئاڵای بەریتانیای پێوەیە.

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و تیادا کاردانەوەی نیشانداوە لەبارەی دەست بەسەرداگرتنی کەشتییەکی نەوتھەڵگری بەریتانیا لە گەرووی ھورموز.

لە راگەیەندراوەکەدا ھاتووە: "داوا لە ئێران دەکەین رێز لە بنەما و یاسا دەریاوانییەکاندا بگرێت و ھەرچی زووە کەشتییە نەوتھەڵگرە دەست بەسەرکراوەکەی بەریتانیا لە گەرووی ھورموز ئازاد بکات".

وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا لە راگەیەندراوەکەدا تیشکی خستووەتە سەر ئەوەی کە ئەو ھەنگاوەی ئێران، نەک ھەر نابێتە ھۆی کەمکردنەوەی گرژییەکان لە ناوچەی کەنداو، بەڵکو زیاتریان دەکات.

ھەر لە راگەیەندراوەکەدا وەزارەتی دەرەوەی فەڕەنسا گوتوویەتی: "ئیدانەی ئەو کارەی ئێران دەکەین و پشتیوانی خۆشمان بۆ بەریتانیا رادەگەیەنین".

لە لایەکی دیکەوە وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا راگەیەندراوێکی لەو بارەوە بڵاوکردەوە و تیادا داوای لە ئێران کردووە بە زووترین کات، کەشتییە نەوتھەڵگرە دەست بەسەرکراوەکەی بەریتانیا لە گەرووی ھورموز ئازاد بکات.

لە راگەیەندراوەکەدا، وەزارەتی دەرەوەی ئەڵمانیا جەختیکردووەتەوە کە ئەو ھەنگاوەی ئێران، ھیچ پاساوێک ھەڵنگرێت و ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ھەنگاوەی ئێران، ھەموو ئەو ھەوڵانە لەناو دەبات کە بە ئامانجی کەمکردنەوەی گرژییەکان لەناوچەکەدا خراونەتەگەڕ.

بۆ خوێندنەوەی درێژەی ئەم هەواڵە و هەواڵەکانی دیکەی ئاژانسی ئانادۆڵو، ببە بە ئابۆنەی ئاژانسی ئانادۆڵو و کلیک لەسەر ئەم بەستەرە بکەن
بابه‌ته‌ په‌یوه‌ندیداره‌كان
Bu haberi paylaşın