Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
20 تەمووز 2019•نوێکردنەوە: 21 تەمووز 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند له پێناو پاراستنی یاسا ده‌ریاوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان ده‌ستیان به‌سه‌ر تانكه‌ری نه‌وتی به‌ریتانیاندا گرتووه.
زه‌ریف له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تویته‌ر رایگه‌یاند: "به‌پێچه‌وانه‌ی ئه‌و كاره چه‌ته‌یه‌ی له گه‌رووی جه‌به‌لتاریق ئه‌نجام درا، ئه‌و كاره‌ی له گه‌رووی كه‌نداو ئه‌نجاممان دا بۆ پاراستنی یاسا ده‌ریاوانییه نێوده‌وڵه‌تییه‌كان بوو".
ناوبراو داكۆكی له‌وه كرد كه وڵاته‌كه‌ی ئاسایشی هه‌ردوو گه‌رووی كه‌نداو و هورمزی پاراستووه و ده‌ڵێت: "ده‌بێت به‌ریتانیا واز له هاوبه‌شێتی له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا بهێنێت له تیرۆری ئابووریدا".