Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند كه دڵنیایه له‌وه‌ی جه‌نگ له نێوان وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مریكا هه‌ڵناگیرسێت.
زه‌ریف له میانی سه‌ردانه فه‌رمیه‌كه‌یدا بۆ په‌كین-ی پایته‌ختی چین له‌باره‌ی گرژییه‌كانی ئه‌مریكا و ئێرانه‌وه به ئاژانسی فه‌رمی هه‌واڵی ئێرانی راگه‌یاند: "دڵنیاین له‌وه‌ی جه‌نگ هه‌ڵناگیرسێت. چونكه ئێمه له‌گه‌ڵ جه‌نگدا نین و له ناوچه‌كه‌ش هیچ وڵاتێك به نیازی ئه‌وه نییه له دژی ئێران بووه‌ستێته‌وه یان هه‌ڵه‌یه‌كی له‌و جۆره بكات".
محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ژماره‌یه‌ك كه‌سی نزیك له تره‌مپ ده‌یانه‌وێت جه‌نگ له دژی ئێران هه‌ڵبگیرسێت و گوتی: "هه‌رچه‌ند تره‌مپ له‌و ماوه‌یه‌ی دواییدا رایگه‌یاند كه خوازیاری جه‌نگ نییه به‌ڵام (ئه‌و كه‌سانه) هه‌وڵ ده‌ده‌ن هانی بده‌ن بۆ جه‌نگ".