Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 02 حوزەیران 2019
تاران - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر روونكردنه‌وه‌كان له هه‌ردوو لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو و لووتكه‌ی عه‌ره‌بی سه‌باره‌ت به وڵاته‌كه‌ی، نیشاندا.
له میانی به‌شدارییكردنی له رێپێوانێكدا له تارانی پایته‌خت كه به‌بۆنه‌ی رۆژی قودسه‌وه رێكخرابوو، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له لێدوانێكدا بۆ میدیای حكوومی وڵاته‌كه‌ی كاردانه‌وه‌ی به‌رامبه‌ر راگه‌یه‌نراوی كۆتایی هه‌ردوو لووتكه‌ی ئه‌نجوومه‌نی هاریكاریی كه‌نداو و لووتكه‌ی عه‌ره‌بی، نیشاندا.
زه‌ریف تیشكی خسته‌سه‌ر ئه‌وه‌ی كه ئه‌مڕۆ ١٤یه‌مین لووتكه‌ی ئاسایی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامیی له مه‌ككه به‌ڕێوه‌ده‌چێت و رایگه‌یاند: "ئه‌و وڵاتانه‌ی به‌شدارییان له لووتكه‌ی عه‌ره‌بیدا كردووه دوێنێ ئێواره به هاتوهاواری دژی ئێران، دڵی ئیسرائیلیان خۆشكردووه. ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مڕۆ له میانی كۆبوونه‌وه‌ی رێكخراوی هاریكاریی ئیسلامییدا، ئه‌و هه‌نگاوانه بهاوێژن كه ئامانجی دامه‌زرانی رێكخراوه‌كه بوون، زۆر باشتر ده‌بێت. ئه‌و ئامانجه‌ش بریتییه له پارێزگارییكردن له دانیشتوانی قودس و گه‌لی فه‌ڵه‌ستین".
راشیگه‌یاندووه: "سه‌ركرده‌ی هه‌ندێك له وڵاته عه‌ره‌بییه‌كان تووشی وه‌همی ئه‌وه بوون كه ئه‌گه‌ر بێت و بچنه ریزی سه‌رۆكوه‌زیرانی ئیسرائیل بینیامین نه‌تانیاهو-ه‌وه، ئه‌وا به ئاواته‌كانیان ده‌گه‌ن. ئامانجی ئه‌مانه بریتییه له پته‌وكردنی پێگه‌ی خۆیان و گه‌یشتنیانه به ئامانجه‌كانیان له‌وباره‌یه‌وه. به‌ڵام نه‌تانیاهو به قوبه‌ی ئاسنین نه‌یتوانی ئیسرائیل بپارێزێت، چۆن ده‌توانێت ئه‌م وڵاتانه بپارێزێت؟".