Bahattin Gönültaş,1 23
31 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 01 حوزەیران 2019
به‌رلین - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا مایك پۆمپیۆ رایگه‌یاند: "هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام له باكووری سووریا بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر توركیا".
پۆمپیۆ دوای كۆبوونه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ هاوتا ئه‌ڵمانییه‌كه‌ی ههیكۆ ماس له به‌رلین كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانی هاوبه‌شیان ئه‌نجام دا.
پۆمپیۆ جه‌ختی له‌وه كرده‌وه بۆ چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌كانی سووریا به رێگای ئاشتییانه ئه‌مریكا پشتگیری له هه‌وڵه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان ده‌كات و به‌رده‌وام ده‌بێت له هه‌وڵه‌كان بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسییه‌كانی توندوتیژی و گوتی: "ئه‌نجامی كاری هاوبه‌شی ئێمه‌تان بینی له‌گه‌ڵ توركه‌كان له منبج كه ده‌كه‌وێته رۆژئاوای رووباری فوڕات".
له وه‌ڵامی پرسیاری رۆژنامه‌وانێكدا كه پرسی ئه‌مریكا پلانی بۆ دروستكردنی "ناوچه‌یه‌كی ئارام" له باكووری سووریا داناوه و ئه‌و هه‌واڵانه‌ی بیرخسته‌وه كه باس له‌وه ده‌كه‌ن بۆ ئه‌م مه‌به‌سته داوای پشتگیری سه‌ربازییان له هاوپه‌یمانانیان كردووه، پۆمپیۆ له وه‌ڵامدا گوتی: "وه‌ك پشتیوانییه‌ك بۆ ئه‌مه (ده‌ورییه هاوبه‌شه‌كانی توركیا و ئه‌مریكا له منبج) هه‌وڵی دروستكردنی سیسته‌مێك ده‌ده‌ین. جا ناو له‌وه بنێن ناوچه‌ی ئارام یان هه‌ر شتێكی دیكه (جیاوازی نییه). هه‌وڵه‌كان به‌رده‌وامن بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی مه‌ترسی هێرشی تیرۆریستی بۆ سه‌ر توركیا".
پۆمپیۆ ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا كه له رێگای ئه‌و ناوچه ئارامه‌ی پلانیان بۆ داناوه ئامانجیان ئه‌وه‌یه به‌ر به گرژییه‌كانی نێوان توركیا و ئه‌و گرووپه چه‌كدارانه (رێكخراوی تیرۆریستی په‌كه‌كه/په‌یه‌ده) بگرن كه ئه‌مریكا پشتگیری‌یان ده‌كات.