Ömer Koparan,Adham Kako,1 23
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 24 مای,س 2019
عه‌زاز – AA
له كاتێكدا چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه ده‌یانه‌ویست له قه‌زای ته‌لڕه‌فعه‌ته‌وه دزه بكه‌نه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له قه‌زای عه‌زاز؛ به‌رپه‌رچیان درایه‌وه.
سه‌رچاوه خۆجێیه‌كان ئاماژه به‌وه ده‌ده‌ن به‌یانی ئه‌مڕۆ چه‌كدارانی رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه هه‌وڵیان دا له قه‌زای ته‌لڕه‌فعه‌ته‌وه دزه بكه‌نه ناو سه‌نگه‌ره‌كانی هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد له ناوچه‌كانی جیبرین و كه‌فه‌ر كاشر له قه‌زای عه‌زاز. به‌ڵام هێزه‌كانی سوپای سووریای ئازاد به‌رپه‌رچیان دانه‌وه و له ئاكامی پێكدادانهكهشدا پێنج چه‌كداری سوپای سووریای ئازاد گیانیان له‌ده‌ست دا.
ماوه‌ی سێ ساڵه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه قه‌زای ته‌لڕه‌فعه‌تی داگیركردووه كه ده‌كه‌وێته باشووری رۆژهه‌ڵاتی عه‌فرین و باشووری عه‌زاز. ئه‌و رێكخراوه تیرۆریستییه نزیكه‌ی ٢٥٠ هه‌زار كه‌سی له‌و قه‌زایه راگواستووه و ماوه ماوه به‌مه‌به‌ستی دزه‌كردنه ناو هێڵی به‌رگری سوپای سووریای ئازاد هێرش ئه‌نجام ده‌دات.