عێراق.. کوژرانی شەش تیرۆریستی داعش
-وەزارەتی بەرگری عێراق، کوژرانی شەش تیرۆریستی داعشی راگەیاند.
Iraq
بەغدا ــ AA
وەزارەتی بەرگری عێراق رایگەیاند کە لە ئۆپەراسیۆنێکی ھێزەکانی سوپادا بۆ سەر دوو حەشارگەی تیرۆریستانی داعش لە دوورگەی سەڵاحەددین، شەش تیرۆریست کوژران.
لە راگەیەندراوێکی وەزارەتی بەرگری عێراقدا ھاتووە بە پشت بەستن بە زانیارییەکانی ھەواڵگریی، ھێزێکی فەوجی یەکی لیوای ٩١ سەربە فیرقەی ١٤ی سوپا بە پشتیوانی فڕۆکە جەنگییەکانی سوپا ھێرشانکردە سەر دوو حەشارگە داعش لە دوورگەی سەڵاحەددین کە ژمارەیەک تیرۆریست خۆیان تیادا حەشاداربوون.
بەپێی راگەیەندراوەکەدا لە ئاکامی ھێرشەکەدا، شەش تیرۆریست کوژراون و دەستیش بەسەر سێ پشتێنەی بۆمبڕێژکراو و شەش بۆمبدا گیراوە، ئەمە وێرای ئەوەی ھەردوو حەشارگەکە خاپوورکراون.
ئاماژە بەوە دەکرێت کە بەم دواییانە جموجۆڵی رێکخراوی تیرۆریستی داعش لە ناوچەکانی نێوان پارێزگاکانی دیالە، کەرکووک و سەڵاحەددین زیادیکردووە.