پزیشكێك گێچه‌ڵی سێكسی به لانیكه‌م ١٧٧ خوێندكار کردووە
- له زانكۆی ئۆهایۆ له ئه‌مریكا، له‌نێوان ساڵانی ١٩٧٠ تا ١٩٩٠ه‌كان، پزیشكی هه‌ڵبژارده وه‌رزشییه‌كانی زانكۆكه گێچه‌ڵی سێكسی به لانیكه‌م ١٧٧ خوێندكاری كوڕ كردووه.
Ankara
كۆڵۆمبه‌س- AA
له زانكۆی ئۆهایۆ له ئه‌مریكا، له‌نێوان ساڵانی ١٩٧٠ تا ١٩٩٠ه‌كان، پزیشكی هه‌ڵبژارده وه‌رزشییه‌كانی زانكۆكه گێچه‌ڵی سێكسی به لانیكه‌م ١٧٧ خوێندكاری كوڕ كردووه.
له راپۆرتی لێكۆڵینه‌وه‌دا كه له‌لایه‌ن زانكۆكه‌وه بڵاوكراوه‌ته‌وه، ئاماژه به‌وه‌كراوه پزیشكی وه‌رزشیی، ریچارد ستراوس كه بۆ ماوه‌ی ٢٠ ساڵ له زانكۆی ئۆهایۆ تا ساڵانی ١٩٩٠ و به‌ر له خانه‌نشین بوونی كاریكردووه، گێچه‌ڵی سێكسی به لانیكه‌م ١٧٧ كوڕه خوێندكاری ١٦ تیمی وه‌رزشیی جیاوازی زانكۆكه كردووه.
سه‌رۆكی زانكۆی ئۆهایۆ، مایكڵ دره‌یك ئاشكرایكردووه ئیداره‌ی زانكۆكه له رووی دامه‌زراوه‌ییه‌وه لاواز بوون له‌به‌رامبه‌ر ده‌نگۆكانی دژی ریچارد ستراوس و نه‌یانتوانیوه هه‌نگاوی پێویست بۆ لێكۆڵینه‌وه له‌باره‌ی گێچه‌ڵه سێكسییه‌كان بهاوێژن.
ستراوس ساڵی ٢٠٠٥ له ته‌مه‌نی ٦٧ ساڵیدا خۆی كوشتووه و له ساڵی ١٩٩٥دا له زانكۆكه خانه‌نشین بووه.