Zana Natık Kerem
18 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 19 مای,س 2019
مەنامە ــ AA
کەناڵی ئاسمانی ئەلحوڕە بڵاویکردەوە لە شاری مەنامە پایتەختی بەحرێن، کۆبوونەوەیەک لە نێوان فەرماندەکانی هێزی دەریاوانی ئەنجوومەنی ھاریکاری کەنداو و فەرماندەکانی ھێزی دەریاوانی ئەمریکا بەڕێوەچوو.
زاندراوە کە لە کۆبوونەوەکەدا، دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەقامگیری دەریایی، ھەروەھا ئەنجامدانی کاری بازرگانی ئازاد لە ناوچەکەدا، بە وردی ھەڵوەستەیان لەسەرکراوە.
زانیاری زیاتر لەبارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە نەخراوەتەڕوو.
ئەم کۆبوونەوەیە دوای ئەوە دێت رۆژی یەکشەممەی ھەفتەی رابردوو لە نزیک ئاوی ھەرێمی ئیمارات، ھێرشی تێکدەرانە کرانە سەر چوار کەشتی کە دووانیان نەوت ھەڵگری سعوودی بوون.
تا ئێستا ھیچ لایەنێک بەرپرسیاریەتی خۆی لە ئەنجامدانی ئەو ھێرشانە رانەگەیاندووە.
ئەنجامدانی ئەو کۆبوونەوەیە لە کاتێکدایە کە دوای ھەڕەشەکانی تاران لەبارەی داخستنی گەرووی ھورمز، ئاستی گرژییەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران لە ناوچەکە تا دێت روو لە ھەڵکشانە.