Muhammet Kurşun,Muhammet Ali Kemal
26 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 26 شوبات 2019
تاران - AA
وەزیری دەرەوەی ئێران، محەمەد جەواد زەریف دەستی لەکار کێشایەوە.
جێگری گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئێران، عه‌باس موسه‌وی، له لێدوانێكدا بۆ ئاژانسی ئیرنا، ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌ی محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریفی پشتڕاستكرده‌وه.
زەریف لە ھەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام رایگەیاند کە ناتوانێت له ئەرکەکەی بەردەوام بێت، نووسیوویەتی: "سوپاسی گه‌لی خۆشه‌ویست و ئازای ئێران و كاربه‌ده‌سته ئازیزه‌كان ده‌كه‌م بۆ ئه‌و نهزاكهتهی له ماوه‌ی ٤٧ مانگی رابردوودا نیشانیان دا. له ناخی دڵه‌وه داوای لێبووردن له هه‌ر ئه‌ركێك كه نه‌متوانیبێت به‌جێی بگه‌یه‌نم یان هه‌ر كه‌موكووڕییه‌ك ده‌كه‌م. بمێنن بە خۆشی".
هێشتا سه‌باره‌ت به ده‌ست له كاركێشانه‌وه‌كه‌ی زه‌ریف هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌ك بڵانه‌كراوه‌ته‌وه.