Selen Temizer
25 شوبات 2019•نوێکردنەوە: 11 ئادار 2019
ئه‌نقه‌ره- AA
ئه‌و هێزی ئه‌ركه‌ی كه به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی هه‌ماهه‌نگیی له‌نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆندا سه‌باره‌ت به كشانه‌وه‌ی هێزەکانی ئه‌مریكا له سووریا دامه‌زرێنراوه، رۆژی ٢٨ی شوبات له ئه‌نقه‌ره كۆبوونه‌وه‌ی دووه‌می سازده‌كات.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی كه له كاربه‌ده‌ستانی توركیاوه دهستكهوتوون، هێزی ئه‌ركی هاوبه‌ش كه وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی توركیا، مه‌ولود چاوش‌ئۆغڵو له‌دوای سه‌ردانه‌كه‌ی بۆ ئه‌مریكا ئاشكرایكرد و یه‌كه‌م كۆبوونه‌وه‌یان له ٦ی شوباتدا ئه‌نجامدابوو، رۆژانی ٢٨ی شوبات-١ی ئادار له ئه‌نقه‌ره كۆده‌بنه‌وه.
هێزی ئه‌ركی هاوبه‌ش له مانگی شوباتی ٢٠١٨‌دا له‌نێوان توركیا و ئه‌مریكادا دامه‌زرێنراوه و وه‌ك یه‌كه‌یه‌كی سه‌ربه گرووپی كاری سووریا، كاره‌كانی ئه‌نجامده‌دات.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌ی ئه‌نقه‌ره‌دا هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ پلانی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای ئه‌مریكا له خۆرهه‌ڵاتی فوڕات و منبج له خۆرئاوای فوڕات، ده‌كرێت.
له ئێستادا ئه‌مریكا زیاتر له دوو هه‌زار سه‌ربازی له سووریا هه‌یه.
رۆژی شەممەی رابردوو پێنتاگۆن سه‌باره‌ت به پڕۆسه‌ی كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای وڵاته‌كه‌ی، ئاشكرایكردبوو وه‌ك به‌شێك له هێزێكی نێوده‌وڵه‌تیی، له باكووری خۆرهه‌ڵات و باشووری سووریا چه‌ند سه‌د سه‌ربازێكی سوپای ئه‌مریكا له‌و وڵاته ده‌هێڵرێنه‌وه و تیشكی خستبووه سه‌ر ئه‌وه‌ی سه‌ربازانی سوپای توركیا و چه‌كدارانی هه‌سه‌ده ناچنه نێو "ناوچه‌ی ئارام"ه‌وه.
سه‌باره‌ت به رۆژژمێری كشاندنه‌وه‌ی سه‌ربازانی وڵاته‌كه‌ی، فه‌رمانده‌ی فەرماندەیی ناوەندی هێزه‌کانی ئه‌مریكا (CENTCOM)، جه‌نه‌راڵ جۆزێف ڤۆتێل، له لێدوانێكدا رۆژی ١١ی شوبات، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردبوو پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه له ماوه‌ی چه‌ند هه‌فته‌یه‌كدا ده‌ستپێده‌كات و ئاماژه‌ی ئه‌وه‌ی دابوو كه دوا واده بۆ هاویشتنی هه‌نگاوه سه‌ره‌تاییه‌كانی پڕۆسه‌كه ناوه‌ڕاستی مانگی ئاداره.
به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی دهستكهوتوون، كاربه‌ده‌ستانی ئه‌مریكا به موخاته‌به توركه‌كانیان راگه‌یاندووه كه ده‌كرێت پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه تا سه‌ره‌تای هاوین كۆتاییبێت به‌ڵام رۆژژمێری پڕۆسه‌كه به‌نده به دۆخی مه‌یدانییه‌وه.
- توركیا دژی فۆرموله‌ی "هاوپه‌یمانان"ه
بریكاری وه‌زیری به‌رگریی ئه‌مریكا، پاتریك شاناهان، له لێدوانێكدا رۆژی ١٣ی شوبات رایگه‌یاندبوو هێزێكی چاودێریی له چوارچێوه‌ی هێزی هاوپه‌یماناندا له باكووری سووریا پێكده‌هێنرێت.
كاربه‌ده‌ستێكی توركیا سه‌باره‌ت به‌و لێدوانه‌ی پاتریك شاناهان، به ئاژانسی ئانادۆڵوی راگه‌یاند كه توركیا له ئێستادا ئه‌ندامی هاوپه‌یمانیی نێوده‌وڵه‌تیی دژی داعشه به سه‌رۆكایه‌تی ئه‌مریكا و واشنتۆن نیازی وایه له‌رێگه‌ی پێدانی پێگه‌یه‌كی ره‌مزیی به توركیا له‌نێو ئه‌و هێزی چاودێرییه‌ی هاوپه‌یمانان كه باسی لێوه ده‌كرێت، رێگریی له بوونی سه‌ربازیی ئه‌نقه‌ره به‌شێوه‌یه‌كی به‌هێز له باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا بكات.
له‌نێو پلانه‌كانی توركیاشدا سه‌باره‌ت به باكووری خۆرهه‌ڵاتی سووریا، ئه‌وه هه‌یه كه یه‌په‌گه/په‌كه‌كه لانی كه‌م ٣٠-٤٠ كیلۆمه‌تر به‌ره‌و باشوور له سنووری توركیا دووربخرێته‌وه و رێكاری سه‌ربازیی ئه‌وتۆ كه جارێكی دیكه رێكخراوه‌كه نه‌توانێت بگه‌ڕێته‌وه ئه‌و ناوچانه، بگیرێنه‌به‌ر.
- لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به منبج به‌رده‌وامه
پڕۆسه‌ی لێكۆڵینه‌وه‌ی هاوبه‌ش سه‌باره‌ت به دووباره پێكهێنانه‌وه‌ی ئه‌نجوومه‌نی سه‌ربازیی و سڤیلی منبج له چوارچێوه‌ی نه‌خشه‌رێگای منبجدا، درێژه‌ی هه‌یه. توركیا خوازیاره ئاڵوگۆڕی بیروڕا و زانیارییه‌كان سه‌باره‌ت به ناوه‌كان به خێرایی كۆتاییان بێت.
توركیا دژی ئه‌وه‌یه كه ئه‌ندامانی رێکخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه و ئه‌و كه‌سانه‌ی له ژێر كۆنترۆڵی رێكخراوهكهدان، له یه‌كه‌كانی به‌ڕێوه‌بردنی شاره‌كه‌دا ئه‌ركیان بدرێتێت.
كاربه‌ده‌ستانی توركیا جه‌خت له‌وه ده‌كه‌نه‌وه كه ده‌سه‌ڵاتی منبج پێویسته له‌گه‌ڵ پێكهاته‌ی دیمۆگرافی شارۆچكه‌كه‌دا بگونجێت كه له‌سه‌دا ٨٥-٩٠ی دانیشتوانه‌كه‌ی عه‌ره‌بن. بۆ ئه‌وه‌ش كه پلانه‌كه جێبه‌جێبكرێت پێویسته ئه‌مریكا نزیكه‌ی هه‌زار ئه‌ندامی چه‌كداری یه‌په‌گه/په‌كه‌كه له شارۆچكه‌كه به‌رێته ده‌ره‌وه.
- پێداگریی له‌سه‌ر مافی ره‌وای به‌رگریی له‌خۆكردن
له‌و دانوستانانه‌ی كه له نێوان ئه‌نقه‌ره و واشنتۆندا به‌ڕێوه‌ده‌چن، شاندی توركیا ئاماژه‌یان به‌وه‌كردووه ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا به‌رله‌وه‌ی بگاته تێگه‌یشتنێكی هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ توركیادا سه‌باره‌ت به نیگه‌رانییه‌كانی ئه‌نقه‌ره له رووی ئاسایشه‌وه، هێزه‌كانی له سووریا بكشێنێته‌وه، ئه‌وا توركیا مافی به‌رگریی له خۆكردنی ره‌وا پارێزگاریی لێده‌كات.
له‌م دۆخه‌شدا ئه‌مریكا ناچاره هه‌ڵسه‌نگاندن بۆ قازانج و زیان له‌نێوان "كشانه‌وه به‌رێككه‌وتن" و "كشانه‌وه بێ رێككه‌وتن" بكات.
- "ئه‌و مه‌ترسییه‌ی چاوه‌ڕوانی ئیداره‌ی تره‌مپ ده‌كات"
له‌و كاته‌وه‌ی كه ئه‌مریكا بڕیاری كشانه‌وه‌ی له سووریا داوه، توركیا تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌و بۆشاییانه‌ی كه له رووی مه‌یدانییه‌وه له هێزدا درووست ده‌بین له دوای پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌كه.
ئه‌گه‌ر بێت و ئه‌مریكا بێ رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ توركیادا بكشێته‌وه، ئه‌و ئه‌گه‌ری هه‌یه هێزه‌كانی رژێمی به‌شار ئه‌سه‌د، ئێران و ته‌نانه‌ت پۆلیسی سه‌ربازیی رووسیا بچنه ئه‌و ناوچانه‌ی ئه‌مریكا لێی ده‌كشێته‌وه.
دۆخێكی له‌مشێوه‌یه ئیداره‌ی تره‌مپ له‌به‌رامبه‌ر رای گشتیی ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌دا ده‌خاته بارێكی نه‌خوازراوه‌وه.
دوای چه‌ند رۆژێك له بڕیاری كشانه‌وه له‌لایه‌ن ئیداره‌ی واشنتۆنه‌وه، رێكخراوی تیرۆریستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه بانگێشتی هێزه‌كانی سه‌ربه رژێمی به‌شار ئه‌سه‌دی بۆ خۆرئاوای منبج كردبوو، ده‌سه‌ڵاتی رادهستكردبوون.
یه‌كێك له داواكارییه له‌پێشینه‌كانی توركیا له ئه‌مریكا له پڕۆسه‌ی كشانه‌وه‌دا، بریتییه له‌وه‌ی ئه‌و چه‌ك و ته‌قه‌مه‌نییانه‌ی راده‌ستی یه‌په‌گه/په‌كه‌كه‌ی كردوون، لێیان وه‌ربگرێته‌وه.
ئیداره‌ی واشنتۆن به‌ڵێنی ئه‌وه‌ی دابوو كه دوای كۆتاییهاتنی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی داعش چه‌كه‌كان له یه‌په‌گه/په‌كه‌كه كۆبكاته‌وه.
توركیا نایه‌وێت دوای هاتنه ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا له بنكه سه‌ربازییه‌كان، ئه‌و بنكانه بكه‌ونه ده‌ست تیرۆریستان و داوا ده‌كات بنكه سه‌ربازییه‌كان یان خاپوور بكرێن یانیش راده‌ستی سوپای توركیا بكرێن.