Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 12 مای,س 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند کە له به‌رامبه‌ر كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی كه وڵاته‌كه‌ی بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به باشی ده‌زانێت ژماره‌یه‌ك به‌ڵێن جێبه‌جێ نه‌كات كه له میانی رێككه‌وتنه‌كه‌دا ئاره‌زوومه‌ندانه جێبه‌جێی ده‌كردن.
زه‌ریف كه به سه‌ردانێكی فه‌رمی رووی كردۆته رووسیا له فڕۆكه‌خانه‌ی ڤنوكۆڤۆ له مۆسكۆ به ته‌له‌ڤیزیۆنی فەرمی ئێرانی رایگه‌یاند كه وێڕای تێپه‌ڕبوونی یه‌ك ساڵ به‌سه‌ر كشانه‌وه‌ی تاكلایه‌نه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی لایه‌نه به‌شداربووه‌كانی رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاویان نه‌ناوه بۆ پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئێران.
جه‌واد زه‌ریف تیشكی خسته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه یه‌كێتیی ئه‌ورووپا و كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی هێزی ئه‌وه‌یان نییه به‌رامبه‌ر گوشاره‌كانی ئه‌مریكا بوه‌ستنه‌وه و گوتی: "بۆیه ئێران بۆ به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی به باشی ده‌زانێت ژماره‌یه‌ك به‌ڵێن جێبه‌جێ نه‌كات كه له میانی رێككهوتنهکەدا ئاره‌زوومه‌ندانه جێبه‌جێی ده‌كردن. به‌پێی مادده‌كانی ٢٦ و ٣٦ی رێككه‌وتنه‌كه ئه‌و مافه به ئێران دراوه. واتا له ده‌ره‌وه‌ی رێككه‌وتنه‌كه نییه و به‌پێی رێككه‌وتنه‌كه ده‌جوڵێینه‌وه".
حكوومه‌تی ئێران دوای كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا له رێككه‌وتنی ئه‌تۆمی داوای له وڵاتانی ئه‌ورووپا كرد بۆ به‌رده‌وامیدان به رێككه‌وتنه‌كه هه‌نگاوی جددی بنێن و ئاماژه‌ی به‌وه‌شدا له ئه‌گه‌ری نه‌پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانیان له رێككه‌وتنه‌كه ده‌كشێنه‌وه.