Dildar Baykan,Mohammed Baqi Hussein
08 مای,س 2019•نوێکردنەوە: 10 مای,س 2019
واشنتۆن - AA
حكوومەتی واشنتۆن سزاكانی سەر سەرۆكی پێشووی هەواڵگریی نیشتمانی فێنیزوێلا، جەنەراڵ مانوێل كریستۆفەر فیگوێرا هەڵگرت كە هەفتەی رابردوو دژبە سەرۆكی ئەو وڵاتە نیكۆڵاس مادورۆ چووە ریزی ئۆپۆزسیۆنەوە.
جێگری سەرۆكی ئەمریكا، مایك پێنس لە میانی بەشداریكردنی لە چالاكییەكدا لە واشنتۆنی پایتەخت، هەڵگرتنی سزاكانی سەر سەرۆكی پێشووی هەواڵگریی نیشتمانی فێنیزوێلا، جەنەراڵ مانوێل كریستۆفەر فیگوێرای راگەیاند.
مایك پێنس لەوبارەوە گوتی: "بە لەبەرچاوگرتنی دوایین هەڵوێستی فیگوێرا بۆ پشتگیریكردنی دیموكراسی و سەروەریی یاسا، ئەمڕۆ ئەمریكا دوایین سزاكانی سەر ناوبراوی هەڵگرتووە" و بانگەوازی كرد كە ئەندامانی دیكەی سوپای فێنیزوێلا وەك فیگوێرا دژبە رژێمی مادورۆ بوەستنەوە.
لە راگەیەندراوێكی وەزارەتی دارایی ئەمریكاشدا لەبارەی بڕیارەكەوە هاتووە، "ئۆفیسی چاودێریی دارایی بیانییەكان (OFAC)، سزاكانی سەر فیگوێرای هەڵگرتووە كە هەفتەی رابردوو پەیوەندیی لەگەڵ رژێمی مادورۆ پچڕاندووە و چووەتە ریزی دەستووری فێنیزوێلا و ئەنجوومەنی نەتەوەییەوە".