Ahmet Dursun,Ramal Abdullah Mahmood
03 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 04 نیسان 2019
ئه‌نقه‌ره - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف ئه‌و ده‌نگۆیانه‌ی به‌درۆخسته‌وه كه گوایه ئه‌مریكا له رێگای مانگی سووری ئێرانه‌وه هاوكاری زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كانی ئێران ده‌كات.
محەمەد جه‌واد زه‌ریف له هه‌ژماری فه‌رمی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی كاردانه‌وه‌ی نیشاندا به‌رامبه‌ر لێدوانی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا، مایك پۆمپیۆ كه ئاماده‌یی وڵاته‌كه‌ی ده‌ربڕیبوو بۆ هاوكاریكردنی زیانبه‌ركه‌وتووانی لافاوه‌كانی ئێران.
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران تیشكی خستۆته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه به هۆی سزاكانی ئه‌مریكاوه ناتوانن له ده‌ره‌وه‌ڕا هاوكاری بۆ زیانبه‌ركه‌وتووان دابین بكه‌ن و نووسیوویه‌تی "ئه‌و هه‌واڵه درۆیه كه گوایه ئه‌مریكا ئاماده‌یه له رێگای خاچی سووره‌وه پاره بۆ مانگی سووری ئێران بگوازرێتەوە. هه‌واڵی راست ئه‌وه‌یه كه به هۆی سزا نایاساییه‌كانی ئه‌مریكاوه، ئێران ناتوانێت هیچ جۆره هاوكارییه‌كی خاچی سوور وه‌ربگرێت. ده‌بێت ئه‌مریكا دان به‌وه‌دا بنێت كه تیرۆری ئابووری گرتووەته به‌ر".