Muhammet Kurşun,Ramal Abdullah Mahmood,Rewa Mahmood Hasan
12 نیسان 2019•نوێکردنەوە: 13 نیسان 2019
تاران – AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف له په‌یامێكدا هۆشداری داوه‌ته‌وه سكرتێری گشتیی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان، ئه‌نتۆنیۆ گوتێرێس و ئه‌نجوومه‌نی ئاسایشی نێوده‌وڵه‌تی سه‌باره‌ت به خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسدارانی ئێران له‌لایه‌ن ئه‌مریكاوه.
زه‌ریف له په‌یامه‌كه‌یدا به‌رپرسیارێتی هه‌موو ئاكامه‌كانی خستنه لیستی تیرۆری سوپای پاسداران خستۆته سه‌ر ئه‌مریكا و "ئیداره‌كانی سه‌ر به ئه‌و".
زه‌ریف ئه‌و هه‌نگاوه‌ی وه‌ك "كارێكی نه‌كرده و چاوه‌ڕواننه‌كراو" ناوبردووه و رووی ده‌می كردۆته گوتێرێس و نووسیوویه‌تی: "ده‌مه‌وێت سه‌رنجتان بۆ خستنه ناو لیستی رێكخراوه تیرۆریسته بیانییه‌كانی سوپای پاسداران رابكێشم له‌لایه‌ن حكوومه‌تی نایاسایی ئه‌مریكاوه. ئه‌وه هه‌نگاوێكی مه‌ترسیدار و نایاساییه و هاوشێوه‌ی نه‌بووه".
زه‌ریف به توندی ئیدانه‌ی ئه‌و هه‌نگاوه‌ی ئه‌مریكای كردووه له دژی وڵاته‌كه‌ی و ئه‌مه‌ی وه‌ك "مه‌ترسی" بۆ سه‌ر ئاسایشی ناوچه‌كه و نێوده‌وڵه‌تی زانیووه. نووسیوویشیه‌تی: "ئه‌م كاره كه له‌لایه‌ن ئه‌مریكا كه تاكلایه‌نه سزا ده‌سه‌پێنێت و گوشار دروست ده‌كات پێشتر هاوشێوه‌ی نه‌بیندراوه، ئه‌وه پێشلكاری روونی پره‌نسیپه بنچینه‌ییه‌كانی نه‌ته‌وه یه‌كگرتووه‌كان و یاسای نێوده‌وڵه‌تی و سه‌روه‌ری ده‌وڵه‌تانه. ئه‌و هه‌نگاوه ئیستیفزازییه رێگه خۆش ده‌كات بۆ ئه‌وه‌ی كاردانه‌وه‌كان و توندوتیژی پێ بنێته ئاستێكی كۆنتڕۆڵنه‌كراو.
ئەمەش مەترسی زیادبوونی رووداوەکانی ناوچەکە بەرهەم دێنێت. ئەمریکاو ئەو چەند ئیدارەیەشی کە ئەڵقەلەگوێی و هاوبەشی دەکەن لەگەڵی بەرپرسیار دەبن بەرامبەر هەموو ئەنجامە مەترسیدارەکانی ئەم هەنگاوە.
زەریف ئەمریکاو هاوپەیمانەکانی ناوچەکەی بە پشتگیری تیرۆریزم تۆمەتبار کرد و دەڵێت، سوپای پاسداران بەرەنگاری ئەلقاعیدە، داعش،ئەلنوسرا و ئەوانەش دەبێتەوە کەلالەیەن ئەنجومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتیەوە خراونەتە لیستی سزاکانەوە.
زەریف ئەوەی بە بیر هەموو لایەک هێناوەتەوەکە ئێران بەرامبەر ئەو بریارە،رژیمی ئەمریکای وەک پشتگیری کاری تیرۆریزم و فەرماندەیی هێزەکانی ناوەندیی ئەمریکاو تەواوی هێزەکانی هاریکاری دەکەن لەگەڵیان وەک گروپی تیرۆریستی ناساندووە و دەڵێت تەواوی ئەو هێزانە سیاسەتەکانی ئەمریکا لە رۆژئاوای ئاسیا بەڕێوەدەبەن و گیانی خەڵک دەخەنە مەترسیەوە.
زەریف ئەو نامەیەی کە ئاراستەی گوتێریس-ی کردووە داوای کردووە لە دانیشتنی ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوەیەکگرتووەکان و نەتەوەیەکگرتووەکاندا وەک بەڵگە بڵاو بکرێتەوە.