Muhammet Kurşun,Mohammed Baqi Hussein
15 کانوونی دووەم 2019•نوێکردنەوە: 16 کانوونی دووەم 2019
تاران - AA
وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئێران، محه‌مه‌د جه‌واد زه‌ریف رایگه‌یاند، ئاماده‌ن له‌گه‌ڵ عێراقدا ڤیزه هه‌ڵبگرن.
به‌پێی ئه‌و هه‌واڵانه‌ی له میدیاكانی ئێران‌دا بڵاوبووه‌ته‌وه، زه‌ریف له وتارێكیدا كه له میانی به‌ڕێوه‌چوونی كۆنفرانسێكی بازرگانیدا له به‌غدا به به‌شداریی شه‌ش وه‌زیری عیراقی پێشكه‌شی كردووه، باسی له په‌یوه‌ندییه بازرگانییه‌كانی نێوان هه‌ردوو وڵات كردووه.
زه‌ریف له وتاره‌كه‌یدا رایگه‌یاند، ئه‌و په‌یوه‌ندییه‌ی وڵاتانی ناوچه‌كه له‌گه‌ڵ یه‌كتر ده‌یبه‌ستن، زۆر باشتره له په‌یوه‌ندیی وڵاتانی دیكه و گوتی: "له په‌یوه‌ندییه‌كانماندا له‌گه‌ڵ عێراق، هیچ سنوورێك قبوڵ ناكه‌ین. ئاماده‌ین له‌گه‌ڵ عێراق ڤیزه هه‌ڵبگرین و له شاره سنوورییه‌كاندا شاری پیشه‌سازی دروست بكه‌ین و په‌ره به هه‌ماهه‌نگییه بازرگانییه‌كانمان بده‌ین".
زه‌ریف گوتیشی: "ده‌توانین به متمانه‌كردن به یه‌كتری، ئاینده‌یه‌كی باشتر بۆ وڵاته‌كانمان بنیاتبنێین" و ئاماژه‌ی به‌وه‌دا، وڵاتانی ناوچه‌كه پێویستیان به هه‌ماهه‌نگیی زیاتر هه‌یه بۆ گه‌یشتن به دۆخێكی باشتر.
ناوبراو هەروەها گوتی: "له ناوچه‌یه‌كی به‌هێز و ئارام‌دا، وڵاتان به‌ره‌وپێشچوونی وڵاتی دراوسێ، به به‌ره‌وپێشچوونی خۆیان ده‌بینن. له ناوچه‌یه‌كی به‌هێز و ئارام‌دا، دانوستان جێگه‌ی جه‌نگ و هه‌ماهه‌نگی جێگه‌ی ململانێی چه‌ك و برایه‌تی جێگه‌ی متمانه‌كردن به بیانی ده‌گرێته‌وه".