Uğur Ulu
22 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2020
بورسا - AA
تیمەکانی فریاگوزاریی بەردەوامن لە گەڕان بەدوای ئەو چوار کەسەی کە بەهۆی لافاوەوە لە شارۆچکەی کەستێل سەربە پارێزگای بورسا، بێسەروشوێن بوون.
لە ئەنجامی هەوڵەکاندا، تەرمی دوو لە بێسەروشوێنەکان لە کەناری جۆگەیەک دۆزرانەوە و برانە نەخۆشخانەی بورسا.
دواتر لە دووری ٢٠٠ مەتر لە جۆگەکە تەرمی سێیەمیش دۆزرایەوە و رەوانەی پزیشکی دادوەری بورسا کرا.
هەوڵی تیمە فریاگوزارییەکان بۆ گەڕان بەدوای کەسی چوارەمدا بەردەوامە.
لە هەڵمەتی گەڕان بەدوای کەسە بێسەروشوێنەکاندا دەزگای ئافاد، کارمەندانی فریاگوزاری خێرا، تیمەکانی سەربە فەرماندەیی جەندرمە و رێکخراوەکانی کۆمەڵگەی مەدەنی بەشدارن.