23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
دێرسیم- AA
سه‌رۆكی شاره‌وانی دێرسیم، فاتیح مه‌همه‌ت ماچۆغڵو، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بووه.
فاتیح مه‌همه‌ت ماچۆغڵو له روونكردنه‌وه‌یه‌كدا كه له رێگه‌ی هه‌ژماری خۆی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه "دوای ئه‌وه‌ی دوێنێ تووشی قوڕگ ئێشه بوون و له نه‌خۆشخانه پشكنینم بۆ ئه‌نجامدرا، به‌پێی ئه‌نجامه‌كان، تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ بووم. پرۆسه‌ی چاره‌سه‌ری پزیشكییم له نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی دێرسم ده‌ستیپێكردووه. به نیازی ئاگاداربوون له‌یه‌كتری به زووترین كات".
ئه‌وه‌ش زانراوه كه باری ته‌ندروستیی فاتیح مه‌همه‌ت ماچۆغڵو جێگیره.