23 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 23 حوزەیران 2020
بورسا- AA
ته‌رمی ئه‌و چوار كه‌سه‌ی كه له شارۆچكه‌ی كهستهل سه‌ربه پارێزگای بورسا له لافاوهكهدا خنكان، بۆ زێدی خۆیان له پارێزگای بینگۆل ره‌وانه كرایه‌وه.
ته‌رمه‌كان دوای ئه‌وه‌ی له مەیتخانەی نه‌خۆشخانه‌ی گشتیی بورسا وه‌رگیرانه‌وه له دامه‌زراوه‌ی پزیشكی دادوەری شارەکە، توێكارییان بۆ كرا.
دواتر له یه‌كێك له شوێنه‌كانی تایبه‌ت به شووشتنی مردوو، سه‌ربه سه‌رۆكایه‌تی شاره‌وانی بورسا، ته‌رمه‌كان شۆردران و كفن كران، پاشانیش به‌و ئۆتۆمبیله‌ی كه شاره‌وانی دابینی كردبوو، ره‌وانه‌ی بینگۆل كران.
سه‌رۆكی شاره‌وانی بورسا، عهلینور ئاكتاش هاته شوێنی به‌ڕێكردنی ته‌رمه‌كان و سه‌ره‌خۆشی له دانیشتوانی شارۆچكه‌كه كرد.
ته‌رمی چوار كه‌س له كۆی ئه‌و پێنج كه‌سه‌ی كه لافاوه‌كه‌ی شارۆچكه‌ی كهستهل له‌گه‌ڵ خۆی بردبوونی، دۆزرابوویه‌وه و گه‌ڕان به‌دوای ته‌رمی كه‌سی پێنجه‌مدا له سه‌ر له‌به‌یانی ئه‌مڕۆوه ده‌ستی پێكرده‌وه.