Buket Güven
21 حوزەیران 2020•نوێکردنەوە: 22 حوزەیران 2020
ئەنقەرە - AA
وەزارەتى تەندروستیى توركيا بڵاویكردهوه، له ماوهی ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ١٩٢ كهسی دیكه تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (COVID-19) بوون، ٢٣ كهس گیانیان لهدهستداوه، كۆی گشتیی حاڵهتهكانی تووشبوون بۆ ١٨٧ ههزار و ٦٨٥ حاڵهت و كۆی گشتیی گیانلهدهستدان بۆ چوار ههزار و ٩٥٠ بهرزبووهتهوه.
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر، "نەخشەى رۆژانەى ڤايرۆسى كۆرۆنای لە توركيا"ی بڵاوكردهوه كە دوايين ئامارەكانى ڤايرۆسى كۆرۆنا له خۆدهگرێت. بەپێی نەخشەكە ئەمڕۆ ٤٠ هەزار و ٤٩٦ پشكنينى ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ (COVID-19) ئەنجامدراون. لەو چوارچێوەيەدا هەزار و ١٩٢ حاڵەتى نوێى تووشبوون بە ڤايرۆسى كۆرۆنا تۆماركراوە.
بەپێی ئامارەكان، لە ٢٤ كاتژمێری رابردوودا، هەزار و ٤١٢ نەخۆش چاكبوونەتەوە و ٢٣ تووشبووش گيانيان لەدەستداوە. كۆى گشتيى، دوو مليۆن و ٩٤٥ هەزار و ٢٤٠ پشكنينى (COVID-19) ئەنجامدراون، كۆى گشتیی حاڵەتەكانى تووشبوون گەيشتووەتە ١٨٧ هەزار و ٦٨٥ حاڵهت و گيانلەدەستدانيش گەيشتووەتە چوار هەزار و ٩٥٠ حاڵهت.
كۆى گشتیی ئەو نەخۆشانەى كە لە ژێر چاودێریى چڕدان، ٨٠٣ نەخۆشن، كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى كە لە رێگەى ئامێری هەناسەدانی دەستکردەوە هەناسە دەدەن ٣٢٧ نەخۆشن و كۆى گشتیى ئەو نەخۆشانەى چاكبوونەتەوە و نەخۆشخانەيان جێهێشتووە گەيشتووهتە ١٦٠ هەزار ٢٤٠ نەخۆش.
- " ئەمڕۆ ژمارەى چاكبووەوهكانمان ٣٢٠ حاڵەت لە ژمارەى حاڵەتە نوێیهكانى تووشبوون زياترە"
وەزيرى تەندروستیى توركيا، فەخرەددين كۆجا، لە هەژمارى تايبەتى خۆى لە تويتەر لە روونكردنەوەيەكيدا دەربارەى دوايين ئامارەكان، رايگەياند: "لەچەند پارێزگايەكمان سەرەڕاى هەڵكشان لە ژمارەى تووشبوون بەڵام ژمارەى نەخۆشەكانى چاودێرى چڕ كەمن، لە ئهنقەرە ٨٤، لە كۆنيا ٤٦، لە بورسا ٤٣، لە باتمان ٢٢، لە سێرت هەشت، لە وان پێنج نەخۆش لەژێر چاودێریى چڕدان. ئەمڕۆ ژمارەى چاكبووەوهكانمان ٣٢٠ حاڵەت لە ژمارەى حاڵەتە نوێیهكانى تووشبوون زياترە. با لهرێگهی پابەندبوونهوه جياوازييەكەى نێوانیان زياتربكەين".